16/7/2020 04:50 PM

تویتەری کەسە بەناوبانگەکان هاک کرا

شەوی رابردوو لە هێرشێکی بەربڵاودا پرۆفایلی تویتەری کەسە بەناوبەناگەکان هاک کرا و لەم رێگایەوە دزییەکی 100هەزار دۆلاری لە بەکارهێنەرانی تویتەر کرا. هاککەرەکانن لە رێگای ئەم پرۆفایلانەوە تویتێکیان پۆست کردووە بۆ ئەوەی خەڵک پارە هەناردەی هەژمارە بانکییەکانیان بکەن. خەڵکیش نزیکەی 100هەزار دۆلاریان بۆ ئەم کەسانە هەناردە کردووە.
تەکنیکی ئەم کەسانە بۆ فریودانی بەکارهێنەران بەو شێوەیە بووە کە لە توێتێکدا رایانگەیاندووە کە بە هەناردەکردنی پارەیەکی دیاری کراو، دەتوانن دواتر دوو بەرابەری ئەم پارەیە وەربگرنەوە.
تویتەر یەکەمجار کاتژمێر 12:45 بە کاتی هەولێر ئەم هێرشەی پشتڕاست کردەوە. چەند کاتژمێر پاش هێرشەکە، باسیان لەوە کرد کە ناتوانن تویت پۆست بکەن. ئەم هێرشە زۆر بەربڵاو بووە و دیار نییە دانە دانەی ئەم ئەکاونتانە هاک کراون یان تویتەر بە گشتی هاک کراوە. ئەم بابەتە بۆتە هۆی ئەوە ئەمنیەتی سایبەری تویتەر بچێتە ژێر پرسیارەوە. لەو کەسانەی ئەوکاونتەکەیان هاک کراوە دەتوانین ئاماژە بە ناوی چەند کەسی بەناوبانگ بکەین، بۆ نموونە: بیل گەیتس، ئیلان ماسک، جێف بزۆس و باراک ئۆباما.

 

سەرچاوە: theguardian

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved