17/7/2020 02:07 PM

جوان دەرکەوتن بە بێ مەکیاژ

سادەیی هەمیشە بە یەکێک لە پێوەرەکانی جوانی دادەنرێت، ئەو خانمانەی ئارەزوی ماکیاژی زۆر ناکەن دەتوانن چەند رێنماییەک جێبەجێ بکەن بۆئەوەی بە بێ ماکیاژیش بە سەرنجراکێشی بمێننەوە.

*برۆکان رێکبخە و لەگەڵ شێوەی روخسارت بیگونجێنە، هەروەها رەنگی برۆ و قژت باشترە لەیەکتر نزیک بێت.
*بۆئەوەی چاوەکانت گەورەتر دەربکەوێت بە مقەست برژانگەکانت هەڵبگەڕێنەرەوە.
*ددانەکانت بە سپێتی بهێڵەرەوە، دوربکەوەرەوە لەو خواردنانەی رەنگی ددان تێکدەدەن.
*بایەخ بەلێوەکانت بدە، سکرەبی بکە و شێدارکەرەوە بەکاربهێنە بۆئەوەی پێستە مردوەکانی لێببێتەوە.
*بایەخ بە قژت بدە، ستایلی قژبڕین و رەنگی قژت لەگەڵ روخسارت بگونجێنە.
*دژە خۆر بەکاربهێنە، بۆئەوەی پێستت لە نیشانە و پیربون بپارێزیت.
*بایەخ بە پێستت بدە و هەفتانە ماسکی سروشتی بۆ بەکاربهێنە.
*رۆژانە 7-9 کاتژمێر بخەوە.
*سیستمی خۆراکیت ڕێکبخە، دوربکەوەرەوە لە خواردنی چەوری و شیرینی زۆر.
*دڵنیابەرەوە لەوەی ئەو جلەی دەیپۆشیت لەگەڵ روخسارت بگونجێت و جلێک بێت کە لێتدێت.

 

سەرچاوە: stylecraze

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved