17/7/2020 02:15 PM

هاندەران کەی دەتوانن بگەڕێنەوە بۆ یاریگاکان؟

بۆریس جانسۆنی سەرۆک‌وەزیرانی بەریتانیا رایگەیاند هاندەرانی وەرزشی تۆپی‌پێ دەتوانن لە مانگی 10ـەوە بگەرێنەوە بۆ یاریگاکان. پێدەچێ ماوەی دووریی هاندەرانی تۆپی‌پێ لە یاریگاکان خەریکە کۆتای دێت و ئەگەر هەموو شتێک لە بەریتانیا بەپێی پلانەکان جێبەجێ بکرێن، هاندەران دەتوانن کە مانگی 10ـەوە دووبارە سەردانی یاریگاکان بکەن.
هەڵبەت بۆریس جانسۆن  گوتوویەتی ئەم بڕیارە کاتێک جێبەجێ دەکرێت کە دۆخەکە ئاسایی بێتەوە. ئەمە لە حاڵێکدایە کە ئاماری قوربانیانی کۆرۆنا لە بەریتانیا لە رۆژی پێنجشەممەدا گەیشتە 45119 کەس و رۆژی رابردوو 66 کەس گیانی خۆیان لەدەست دا.
بۆریس جانسۆن گوتی: "هاندەرانی تۆپی‌پێ دەتوانن لە مانگی ئۆکتۆبەرەوە لە یاریگاکان ئامادە بن. هەندێک کەس لایان وایە کە ئەم بەرنامانە زۆر گەشبینانەن و ئێستاش جێی مەترسین. ئەگەر ئەم گریمانەیە دروست بێت، ئێمە بە هیچ شێوەیەک دەست لە بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا هەڵناگرین. ئەم بڕیارە سنووردارە و سنوورداریش ئەمێنێتەوە. من لام وایە ئەگەر بەردەوام بین لە هەوڵەکانمان، بێگومان ئەم پەتایە لەناو دەبەین.

 

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved