17/7/2020 02:17 PM

ئەو مۆدێلەی کە کۆنیشانەی داونی هەیە

مۆدێلێکی مێرمناڵ کە نەخۆشیی کۆنیشانەی داونی هەیە لە کەمپینی نوێی براندی جوانکاریی گۆچی بەشدارە کە لەلایەن گۆڤاری "ووگ"ـی ئیتاڵیاوە بەشێوەی ئۆنلاین بەڕێوە دەچێت.
"ئێلی گۆڵدشتاین"ـی تەمەن 18 ساڵ لەلایەن بنکەیەکی دۆزینەوەی کەسە بەتواناکان بە ناوی "Zebedee management" هەڵبژێردراوە و زیاتر مەبەستیان ناساندنی کەسانێکە کە تا ئێستا نەبیبدراون.
"ئێلی" لە یەکێک لەو وێنانەی کە لە کاتی هاوکاری کردن لەگەڵ گۆڤاری "ووگ" لێی گیراوە، یەکێک لە بەرهەمەکانی براندی گۆچی بەدەستەوەیە و ریکلامی بۆ دەکات.
ئاژانسی مۆدڵینیگی "ئێلی گۆڵدشتاین" بە هۆی بەشداری ئەو لە کەمپینی گۆچی، وێنەیەکی ئەم خاتوونەی کە هەژمارەکەی خۆیدا بڵاو کردووەتەوە. ئەم ئاژانسە رایدەگەیەنێت کە وێنەکەی "گۆڵدشتاین" زیاترین لایکی تۆمار کردووە بەنیسبەتی پۆستەکانی پێشووی هەژماری ئینستاگرامی کۆمپانیای گۆچی.
ئەم وێنەیە 800هەزار لایکی تۆمار کردووە. "گۆڵدشتاین"ـیش لە کۆمێنتەکاندا سپاسی براندی گۆچی کردووە کە ئیزنیان داوە لە کەمپینەکەیاندا بەشدار بێت. گۆڵدشتاین نووسیویەتی: "زۆرم خۆش دەوێن و بەهۆی ئەوەی ئەم دەرفەتە زێڕینەتان بە من بەخشیوە زۆرتان لێ مەمنوونم."
زۆرینەی بەکارهێنەرانی ئینستاگرامیش پشتگیری "ئێلی"ـیان کردووە. یەکێک لە بەکارهێنەران نووسیویەتی: "جوانییەک لە دەرەوەی سنوورەکان". بەکارهێنەرێکی دیکە بەم شێوەیە بۆچوونی خۆی دەربڕیوە: "رۆحێکی گەشاوە."
ئەم کەمپنینە بەهۆی هاوکاری کۆمپانیای گۆچی و فستیڤاڵی وێنەگریی "ووگ"ـەوە ساز دراوە. فستیڤاڵێک کە بڕیارە مانگی نۆڤەمبەری ئەمساڵ بۆ جاری پێنجەم بەڕێوە بچێت. ئامانجی ئەم فستیڤاڵە گەورە کردنەوەی بازنەی "جوانی" و نمایشی ئەو روخسارانەیە کە جوانی تایبەت بە خۆیان هەیە، بەڵام لە بەر چاو نین.

 

سەرچاوە: insider

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved