خوێندكارێكی دكتۆرا له‌بواری وه‌رزش، دیدارێكی رۆژنامه‌وانی چڕ له‌گه‌ڵ هاوار مه‌لا محه‌مه‌دی یاریزانی كوردی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی عیراق ده‌یكاته كتێب. هانا محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د خوێندكاری دكتۆرا له بواری وه‌رزش له دیدارێكی چه‌ند سه‌عاتیدا له‌گه‌ڵ هاوار مه‌لا محه‌مه‌د ته‌واوی سه‌رگوزه‌شته‌ی ژیانی ئه‌و یاریزانه‌ی له منداڵیيه‌وه تاوه‌كو وازهێنانی یاریكردنی خستۆته‌ڕوو له 12 برگه‌ی جۆراوجۆر رۆچۆته ته‌واوی نهێنییه‌كانی ژیانی ئه‌و یاریزانه. كتێبه‌كه به ناوی له یاریگه‌كانی موسڵه‌وه به‌ره‌و چامپیۆنسلیگه‌وه‌و نووسه‌ری كتێبه‌كه‌ش ته‌واوی كتێبه‌كه‌ی پێشكه‌ش به كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و رێبه‌ری پێكه‌وه ژیانی گه‌لانی عیراق، هه‌ڤاڵ مام جه‌لال كردووه. خاك - پوكمیدیا
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure