18/7/2020 04:21 PM

درۆزنەکان بناسن

کاتێک مرۆڤ درۆدەکات، جەستەی راستییەکان دەخاتەڕو، چونکە ئەو کەسانەی درۆ دەکەن لەبیریدەکەن ئاگاداری زمانی جەستەیان بن و زیاتر سەرنجییان لای درۆکانیانە، هەربۆیە شارەزایانی دەرونناس بڕوایان وایە باشترین رێگە بۆئەوەی بزانیت کەسێک درۆدەکات تەماشای زمانی جەستەی بکە لەگەڵ ئەو وشانەی دەیڵێت، بە چوار رێگە دەتوانیت بزانیت درۆت لەگەڵ دەکات.

کەسانی درۆزن ناوی خۆیان ناهێنن.
کاتێک کەسێک درۆ دەکات دوردەکەوێتەوە لەوەی ناوی خۆی بڵێت، هەمیشە باسی کەسانی دیکە دەکەن و دەیانەوێت بابەتەکە لە خۆیان دوربخەنەوە.


کەسانی درۆزن زیاتر باسی شتە نەرێنیەکان دەکەن
ئەو کەسانەی راستی دەشارنەوە هەمیشە نەرێنین،  سەرنجیان لای درۆکەیانە و ئاگاداری وشەکانیان نین.


شتەکان بە سادەیی رون دەکەنەوە
ئەو کەسانەی درۆ دەکەن زۆر بە سادەیی روداوەکان شی دەکەنەوە، چونکە مێشکیان رەتی دەکاتەوە دەربارەی بابەتە ئاڵۆزەکان بیربکاتەوە.


تەماشای چاوی بکە
ئەگەر نەتتوانی لە رێگەی وشەکانییەوە درۆکەی بناسیتەوە، تەماشای چاوی بکە، ئەو کەسانەی درۆ دەکەن وا دەکەن هەست بە نیگەرانی بکەین، لێدانی دڵیان زیاد دەکات و گلێنەی چاویان گەورەدەبێت.

 

سەرچاوە: businessinsider

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved