18/7/2020 04:25 PM

شێوەی هەڵکەندنی بالوکە بە بێ خوێنبەربوون

بالوکە پارچە گۆشتێکی زیادییە کە لە شوێنە جۆربەجۆرەکانی جەستەی مرۆڤ شین ئەبێت. بالوکە ئەگەرچی زیانێکی ئەوتۆی نییە و زۆر جار پاش ماوەیەک بۆخۆی لەناو ئەچێت، بەڵام ئەگەر لە بەری قاچ شین ببێت زۆر ئازاردەرە. پاشان بالوکە رواڵەتێکی ناشیرینی هەیە و مرۆڤ حەزی پێ ناکات. لەم بابەتەدا هەندیک رێکار بۆ لەناوبردنی بالوکەی بچووک لەماڵەوە و بێ ئێش و خوێنبەربوون دەخەینە روو و ئیتر پێویست نییە بۆ لەناوبردنیان سەردانی پزیشک بکەن، ئەویش لەم سەردەمی کۆرۆنایەدا!
بۆ ئەم کارە چەند کەرەستە پێویستن کە بریتین لە: چەسپ، کەمێک ئاو و بەردە پێ.
1-هەندێک لە چەسپەکە لەسەر بالوکەکە دابنێن. دڵنیا بن کە چەسپەکە بە جوانی بالوکەکەی داپۆشیپبێت.
2-پاشان ئیزن بدەن با چەسپەکە بە ماوەی 6 رۆژ بەسەر بالوکەکەوە بێت. بە هیچ شێوەیەک دەستی لێ مەدەن.
3-لەدوای 6 رۆژەکە ئەتوانن چەسپەکە لێ بکەنەوە.
4-لەم قۆناغەدا، قاپێک ئاوی گەرم بهێنن و ئەو شوێنەی وا بالوکەکەی پێوەیە بیخەنە ناوی و نزیکەی ٥ خولەک بیخووسێنن.
5-دواتر بەردەپێکە هەڵگرن و بە ئارامی بە بالوکەکەیدا بهێنن. لەو رووەوە کە بالوکەکە بە ئاو خووساوە ئێوە دەتوانن بە ئاسانی بالوکەکە لێ بکەنەوە.

 

سەرچاوە: tips-and-tricks

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved