به‌هۆی سه‌رپێچیكردن له رێكاره‌كانی خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی چوار ریستۆرانت تا كاتێكی نادیار داده‌خات. كوردۆ عه‌زیز سه‌رۆكی لیژنه‌ی ریستۆرانتی سه‌ر به لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوون به مه‌رج و رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی و سه‌رپێچیكردن له رێكاره‌كانی خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا، لیژنه‌كه پێنج ریستۆرانتی گه‌شتیاری له شاری سلێمانی داده‌خات. وتیشی: ریستۆرانته‌كانی (مینا، بیكسپێنده‌ر، ئه‌وتار زه‌هه‌بی و چاینینا) به بڕیاری قائیمقامی سلێمانی تا كاتێكی نادیار داده‌خرێن و لیژنه هاوبه‌شه‌كانیش خاوه‌نه‌كانیان روبه‌ڕووی رێكاری یاسایی ده‌كاته‌وه. لیژنه‌ی ریستۆرانت یه‌كێكه له لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی، سه‌ردانی ئوتێل، مۆتێك، ریستۆرانت و شوێنه گه‌شتیاره‌ییه‌كان ده‌كات، له‌ڕووی ته‌ندروستی و ڤێتێرنه‌ری و نرخ و رێكاره‌كای خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا پشكنینه‌كان ده‌كات له‌كاتی هه‌بوونی سه‌رپێچی شوێنه‌كه‌و خاوه‌نه‌كه‌ی روبه‌ڕووی رێكاری یاسایی ده‌كاته‌وه. لیژنه‌ی باڵای ئۆپراسیۆنه‌كانی دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا له شاری سلێمانی، به‌مه‌رجی جێبه‌جێكردنی سه‌رجه‌م رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی و رێكاره‌كانی خۆپارێزی دوكان و بازاڕه‌كانی كردووه‌ته‌وه، له‌كاتی پابه‌ندنه‌بوونی ئه‌و شوێنانه له‌لایه‌ن لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانیه‌وه داده‌خرێن و خاوه‌نه‌كانیشیان روبه‌ڕووی رێكاری یاسایی ده‌كرێنه‌وه. خاك - راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure