18/7/2020 08:35 PM

هەولێر.. لەبارەی قەدەغەی هاتوچۆوە بڕیاردەدرێت

ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر رایگەیاند، لە سەعات 12ی ئەمشەو تاوەكو رۆژی سێشەممە 21-7-2020، بڕیارەكانی ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر بەهەمانشێوەی هەفتەی رابردوو بەردەوام دەبێت.

دەقی راگەیەنراوەكە:

راگەیندراوێك لە ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر

دوای نیوەڕی ئەمڕۆ شەمە 2020.7.18، بە سەرپەرشتی د.فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر، ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر كۆبۆوە و كۆبوونەوە گەیشتە ئەم دەرنجامانەی خوارەوە:-

1- لە كاتژمێر (12)ی ئەمشەو 18 لەسەر 19ی 2020.7، تاوەكو ڕۆژی سێشەمە 21ی2020.7. ڕێكارەكان و بڕیارەكانی ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر بەهەمان شێوەی هەفتەی ڕابردوو بەردەوام دەبێت.
 
2- ڕۆژی سێشەمە 21ی 2020.7 لێژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا بەئامادەبوونی وەزیری ناوخۆ و وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان و سەرجەم پارێزگار و سەرپەرشتیاری یەكە ئیدارییە سەربەخۆكان و لایەنە پەیوەندیدارەكان كۆدەبێتەوە و تێیدا ڕێكاری تایبەت و بڕیاری سەرتاسەری بۆ تەواوی پارێزگاكان و یەكە سەربەخۆكان دەدرێت.

خاك - ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved