18/7/2020 08:42 PM

WHO: رێككاره‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا زیانیان زۆره‌

له‌ كۆنفرانسێكی  رۆژنامه‌وانیدا، ماریا ڤان كیرخۆڤپسپۆڕ له‌ رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی رایگه‌یاند: تائێستا روون نیه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونه‌ته‌وه‌ جارێكیتر تووشی ڤایرۆسه‌كه‌ ده‌بنه‌وه‌ یان نا.

هه‌ر له‌و كۆنفرانسه‌ رۆژنامه‌وانییه‌دا د.تیدرۆس ئه‌دهانۆم گیبریسۆس به‌رێوه‌به‌ری گشتی رێكخراوه‌كه‌ له‌باره‌ی لێكه‌وته‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌ هۆشداریداو رایگه‌یاند: پێده‌چێت به‌هۆی هه‌ژاری و بێكارییه‌وه‌ زیاتر له‌ 9 ملیۆن منداڵ واز له‌ خوێندن بهێنن.

لای خۆشییه‌وه‌ مارك لۆكوك یاریده‌ده‌ری سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری مرۆیی و فریاكه‌وتن رایگه‌یاند: هاوكاریكردنی  10%ی هه‌ژارو كه‌مده‌رامه‌تانی جیهان پێویستیان به‌ نزیكه‌ی 90 ملیار دۆلاره‌.

خاك - ئاژانسه‌كان




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved