18/7/2020 08:45 PM

سه‌مونی شیرین به‌ قه‌یسی و سێو دروستبكه‌

كه‌ره‌سته‌كان:
1 سێوی شیرین
100 گرام قه‌یسی وشككراو
45 گرام باده‌م
450 گرام ئاردی سپی
2 كه‌وچكی چا دارچینی
50 گرام كه‌ره‌
250 میلیلیتر شه‌ربه‌تی سێو
2 كه‌وچكی چێشت ئاردی بۆر
4 كه‌وچكی چێشت شه‌كر

شێوازی ئاماده‌كردن:
1- توێكلی سێوه‌كه‌ پاكبكه‌و به‌وردی بیجنه‌و ناوكه‌كه‌ی فڕێبده‌، هه‌روه‌ها قه‌یسییه‌كه‌ش وردبكه‌، باده‌مه‌كان به‌ ده‌ست وردبكه‌ یان به‌ عه‌ساره‌ بیانهاڕه‌.

2- ئێستا ئاردی سپی، دارچینی، سێو، قه‌یسی و باده‌مه‌كان هه‌موو پێكه‌وه‌ بخه‌ره‌ ناو قاپێكه‌وه‌و تێكه‌ڵیان بكه‌، نیوه‌ی كه‌ره‌كه‌ش تێكه‌ڵبكه‌.

3- له‌كاتی شێلانی هه‌ویره‌كه‌ ورده‌ورده‌ شه‌ربه‌تی سێوه‌كه‌ی تێبكه‌ تا هه‌ویره‌كه‌ نه‌رمده‌بێت، پاشان هه‌ویره‌كه‌ دابپۆشه‌ بۆ ماوه‌ی 10 خوله‌ك.

4- ئێستاش ده‌ستت ئارداوی بكه‌و هه‌ویره‌كه‌ بكه‌ به‌ 8 پارچه‌و 8 گونكی لێ دروست بكه‌، هه‌مووان بخه‌ره‌سه‌ر كاغه‌زی كێك برژاندن له‌ناو سینی فڕنه‌كه‌داو به‌ پارچه‌یه‌كی پاك و ته‌ڕ دایپۆشه‌ بۆ ماوه‌ی 1 كاتژمێر له‌ شوێنێكی گه‌رم دایبنێ تا هه‌ویره‌كه‌ هه‌ڵدێت.

5- فڕنه‌كه‌ت له‌سه‌ر 220 پله‌ی سه‌دی گه‌رم بكه‌و بۆ ماوه‌ی 15 خوله‌ك سه‌مونه‌كان ببرژێنه‌.

6- له‌ كۆتایدا نیوه‌كه‌ی تری كه‌ره‌كه‌ له‌ناو تاوه‌یه‌كدا بتوێنه‌وه‌و به‌سه‌ر سه‌مونه‌كانیدا بكه‌ له‌گه‌ڵ شه‌كره‌كه‌.

خاك – س/ ئاها




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved