19/7/2020 02:04 PM

گواردیۆلا رەخنەی لە یانەکەی هەیە

شەوی رابردو لە قۆناغی پێش كۆتایی جامی یەكێتی ئینگلتەرا، یانەی ئارسناڵ توانی سەركەوتن بەسەر یانەی مانچستەر سیتی تۆمار بكات و بە ئەنجامی دو گۆڵی بێ وەڵام یارییەكەی لێ بباتەوە.
هەردو گۆڵەكەی یانەی ئارسناڵ پییر ئیمریك ئۆبامیانگ لە خولەكەكانی 19 و 71ی یارییەكەدا تۆماریكردن و یانەی مانچستەر سیتیش دوای لەدەستدانی نازناوی ئەم وەرزەی پریمەرلیگ نازناوی جامی یەكێتی ئینگلتەراشی لەدەستدا.
دوای یارییەكە و لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا گواردیۆلا وتی "ئامانجی ئێمە لە یارییەكانی ئەم وەرزەدا بەدەستهێنانی نازناوی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپایە و لەو پێناوەشدا ئامادەین بۆ روبەروبونەوەی ریاڵ مەدرید"
ئەو راهێنەرەی مان سیتی وتیشی "بەراستی نیگەرانم لە ئاستی یاریزانەكانم بەرامبەر ئارسناڵ، ئەگەر بەو ئاستە دەربكەوین لە بەرامبەر یانەی ریاڵ مەدرید بە دڵنیاییەوە دوچاری شكست دەبین". 

 

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved