به‌هۆی سه‌رپێچیكردن له رێكاره‌كانی خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا، لیژنه هاوبه‌شه‌كان مه‌له‌وانگه‌ی ئه‌تڵه‌نتیك تا كاتێكی نادیار داده‌خات و ئاگاداری سه‌رجه‌م مه‌له‌وانگه‌كانیش ده‌كاته‌وه تا ده‌رچوونی رێنمایی نوێ كارنه‌كه‌ن. به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوون به مه‌رج و رێنماییه‌كانی و سه‌رپێچیكردن له رێكاره‌كانی خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی مه‌له‌وانگه‌ی ئه‌تڵه‌نتیك له شاری سلێمانی تا كاتێكی نادیار داده‌خات و خاونه‌كه‌شی روبه‌ڕووی رێكاری یاسایی ده‌كاته‌وه. لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ئاگاداری سه‌رجه‌م خاوه‌ن مه‌له‌وانگه‌كانی شاری سلێمانی ده‌كاته‌وه تا ده‌رچوونی رێنمایی نوێی كاركردن له‌لایه‌ن ژووری ئۆپراسیۆنه‌كانی دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا له شاری سلێمانی، كارنه‌كه‌ن، به‌پێچه‌وانه‌وه داده‌خرێن. پێشتر، لیژنه هاوبه‌شانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ئاگاداری سه‌رجه‌م ئه‌و شوێنانه‌یان كردووه‌ته‌وه كه به‌پێی رێنماییه‌كانی ژووری ئۆپراسیۆنه‌كانی دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا كراونه‌ته‌وه پابه‌ندبن به‌پێچه‌وانه‌وه داده‌خرێت، له‌كاتی دووباره‌كردنه‌وه‌ی سه‌رپێچیدا بۆ ماوه‌ی یه‌ك مانگ شوێنه‌كه داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕووی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه. به مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌ریه‌ككه‌وتن و رێگریكردن له دروستكردنی قه‌ره‌باڵغی و بۆ خۆپارستن له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، ژووری ئۆپراسیۆنه‌كانی دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا له شاری سلێمانی بڕیاری داخستنی دوكان و بازاڕ‌و شوێنه گشتییه‌كانی سلێمانی دا، دواتر به‌مه‌رجی جێبه‌جێكردنی سه‌رجه‌م رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی و رێكاره‌كانی خۆپارێزی به‌شێكی زۆری دوكان و بازاڕ‌و شوێنه گشتییه‌كانی كردووه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی راسپاردووه له‌كاتی هه‌بوونی سه‌رپێچی رێكاری پێوست به‌رمبه‌ر شوێنه‌كه‌و خاوه‌نه‌كه‌شی بگرنه‌به‌ر. خاك - راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure