21/7/2020 12:15 AM

چین بەنداوێک دەتەقێنێتەوە

بەهۆی سەررێژبوونی ئاوی بەنداوێك لە ناوەراستی چین و دروستبوونی لافاو لە ناوچە نیشتەجێیبوونەكانی نزیك لە بەنداوەكە، چین بەنداوەكەی تەقاندەوە.

بەپێی  ئاژانسە هەواڵییەكانی وڵاتی چین، حكومەت بەنداوی چوهی لە هەرێمی ئانهوی لە ناوەراستی چین لەپێناو پاراستنی گیانی هاووڵاتیانی نزیك لە بەنداوەكە تەقاندۆتەوە.

ئاماژە بەوەش دراوە، بەهۆی بارانی بەلێزمەو سەررێژبوونی ئاوی بەنداوەكە لافاو لە ناوچە نیشتەجێبوونەكانی دەوروبەری بەنداوەكە دروستبووەو ژمارەیەك هاووڵاتی گیانیان لەدەستداوە. لەدوای تەقاندنەوەی بەنداوەكە، رێژەی بەرزی باراناوەكە بە شێوەیەكی كەم دابەزیوە، كە بەهۆی بارانی بەلێزمەوە لە سێ رۆژی ڕابردوودا مەترسی لەسەر ژیانی هاووڵاتیان دروستكردبوو.

خاك - ئاژانسەکان




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved