21/7/2020 03:35 PM

ئەم کەسانە هەرگیز تامی سەرکەوتن ناچێژن

ئێمە زۆر جار لامان وایە سەرکەوتن کاتێک روو ئەدات لە لە دەرەوەی خۆمان دۆخێکی گونجاو بوونی هەبێت. بەڵام لەوە بێ ئاگاین کە هەندێک جار هۆکاری سەرنەکەوتن، لە هەناو و دەروونی خۆماندا خۆی حەشار داوە. ئەم کێشانە لە هەر کەسێکدا بە شێوەیەکن و لەڕاستیدا هەر کام لەم هۆکارانە کەسایەتییەکی تایبەت بەرهەم دێنن. ئەم کەسانە لە یەک خاڵدا هاوبەشن و ئەویش ئەوەیە کە هەرگیز رەنگی بەختەوەری و سەرکەوتن ئەزموون ناکەن. لەدرێژەدا لەگەڵ بەشێک لەم چەشنە کەسانە ئاشنا دەبین.

ئەوانەی بە دوای دەنگۆ و قسەڵۆکەوەن
ئەم کەسانە بەردەوام بەشوێن ژیانی تاکەکەسی و پرۆفیشناڵی هاوکارەکانیانەوەن و لای خەڵکی‌تریش باسی ئەکەن. ئەم کەسانە زیاتر لەوەی کار بکەن باسی سیاسەتەکانی شوێنی کارەکەیان ئەکەن. ئەم کەسانە کەشێک دروست دەکەن کە ئیتر کەس متمانەی بە کەس نامێنێت.

کۆیلە
کەسی کۆیلە وڵامی بۆ هەموو شتێک "بەڵێ"ـیە و بەرەنگاری هیچ شتێک نابێتەوە. ئەو کەسانەی کۆیلەی فەرمان و بڕیاری سەرۆکەکەیانن تەنانەت بەرپەرچی بڕیارە هەڵە و نەشیاوەکانیش نابنەوە بۆ ئەوەی بەردەوام وەک کەسێکی باش و گونجاو باسی لێوە بکرێت. ئەم کەسانە لە ئەنجامدانی کاریشدا زۆر خاون و ناکرێ حیسابیان بۆ بکەیت.

محافزەکار/ کۆنسێرواتیڤ

ئەم کەسانە بەپێچەوانەی کەسانی کۆیلانە بەرەنگاری هەموو چەشنە ئیدە و پێشنیارێک دەبنەوە؛ چ باش چ خراپ. ئەم کەسانە دۆخی ئێستایی قەبووڵ دەکەن و خوازیاری هیچ چەشنە گۆڕانکارییەک نین.

قوربانی

گرنگ نییە ئەم کەسانە چ ئەرکێکیان لەسەر شانە، گرنگ ئەوەیە بەرپرسایەتی هیچ کام لە هەڵاکانیان قەبووڵ ناکەن و هەمیشە کەسانی دیکە بە تاوانبار دەزانن. ئەم کەسانە متمانەیان بە کەس نییە و لە بەڕێوەبردنی ئەرکەکاندا زۆر جار تووشی هەڵە دەبن.

 

سەرچاوە: businessinsider

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved