22/7/2020 02:57 PM

بە سێ رۆژ کێشت دابەزێنە

ستایی ژیان لەم سەردەمەدا کارێکی کردووە کە هەمووان ئارەزووی دابەزینی کێش بکەن. هەر بۆیە زۆر کەس رجیمی جۆراوجۆر پەیڕەو دەکەن و خواردن و خواردنەکانیان سنووردار دەکەنەوە. لەدرێژەدا لەگەڵ رجیمێکی تایبەت و کورتماوە ئاشنا دەبین کە قاوە سەرەکیترین بەشەکەیەتی و لە ٣ رۆژدا ئەنجام دەدرێت.

رۆژی یەکەم: 
بۆ نانی بەیانی کوپێک قاوە بخۆ بەبێ شەکر، نیو سندی بخۆ، لەگەڵ پارچەیەک تۆست بە کەرەی عەلیبابا. لە نێوان بەیانی و نیوەڕۆ کوپێک قاوەی تاڵ بخۆ، نیوەڕۆ پارچەیەکی بچوک سنگی مریشک لەگەڵ سەوزە بخۆ، لە بەینی نیوەڕۆ و ئێوارە کوپێک قاوە لەگەڵ کەوچکێک ئاوی لیمۆ بخۆ، بۆ ئێوارە نیو قتوی ماسی تونە و پارچەیەک تۆست بخۆ.

رۆژی دوەم:
بۆ ژەمی بەیانی پارچەیەک تۆست لەگەڵ کوپێک قاوە بخۆ، چەند کاتژمێرێک دواتر کوپێک قاوەی بێشەکر بخۆ لەگەڵ پسکیتی رجیم، بۆ نیوەڕۆ پارچەیەک ماسی بخۆ لەگەڵ زەڵاتەی سەوزە، بۆ ئێوارە کوپێک قاوە بخۆ لەگەڵ دو دانە پسکیتی رجیم.

رۆژی سێیەم: 
بۆ بەیانی پارچەیەک تۆست و یەک کەوچکی چا مرەبای سێوی کەمشەکر بخۆ، لەگەڵ کوپێک قاوە، چەند کاتژمێرێک دواتر قاوەی بێشەکر بخۆ، بۆ نیوەڕۆ، پارچەیەک ماسی و پارچەیەک تۆست بخۆ، بۆ ئێوارە ماستی بێشەکر بخۆ، لەگەڵ میوەیەکی وەرزی.

تێبینی: 
لە سێ رۆژ زیاتر ئەم رجیمە پەیڕەو مەکەن و ئەگەر نەخۆشییەکی تایبەتتان هەیە وا باشترە بەر لەوەی ئەم رجیمە ئەنجام بدەیت، لەگەڵ پزیشکی پسپۆڕی خۆراک راوێژ بکەیت.

 

سەرچاوە: livestrong

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved