22/7/2020 02:59 PM

بە دوو خولەک خواردنەوە گەرمەکان فێنک بکەرەوە

لەوانەیە لەم گەرمای هاوینەدا هیچ شتێک بە ئەندازەی خواردنەوەیەکی سارد چێژبەخش نەبێت. بەڵام ئەگەر لە ماڵەوە نەبین و سەلاجەمان لەبەر دەست نەبێت چی بکەین؟ یان لەوەش خراپتر؛ هەندێک جار بە هیوای ئەوەی خوارنەوەیەکی فێنک بخۆیتەوە سەردانی مارکێتێک دەکەیت بەڵام فرۆشیارەکە دەڵێ بەداخەوە خواردنەوە ساردەکانمان تەواو بوون! لە کاتی ئاوەهادا بە هیچ شێوەیەک ناهومێد مەبن، چونکە ئێمە لەم بابەتەدا لەگەڵ شێوازێک ئاشناتان دەکەین کە دەتوانن لە ماوەی دوو خولەکدا گەرمترین خواردنەوە فێنک بکەنەوە و نۆشی گیانی بکەن.

ئەو مەواد و کەرەستانەی بۆ ئەم مەبەستە پێویستمانە بریتین لە:
*زەرفێکی گەورە
*ئاو
*سەهۆڵ
*خوێ

شێوازی فێنککردنەوەی خێرای خواردنەوە گەرمەکان:
1-قاپەکە گەورەکە پڕ بکەن لە ئاو و چەند کوت سەهۆڵی تێکەن.
2-هەندێک خوێش بە ئاو و سەهۆڵەکەوە زیاد بکەن.
3-بتڵی خواردنەوەکە بخەنە ناو ئەم قاپەکەوە و نزیکەی 1 خولەک تێکەڵی بدەن.
4-پاشان ئیزن بدەن با یەک خولەکی دیکەش لە ناو ئاو و سەهۆڵەکەدا بمێنێتەوە.

ئێستا خواردنەوەکەتان ئامادەیە و ئەتوانن بیخۆنەوە!

 

سەرچاوە: tips-and-tricks

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved