22/7/2020 03:04 PM

کۆرۆنا ئایشواریای رەوانەی نەخۆشخانە کرد

"ئایشواریا رای باچان"، ئەستێرەی بالیوود و شاجوانی پێشووی جیهان، لەگەڵ کچە تەمەن 8 ساڵەکەی(ئارادیا) پاش نزیک لە یەک هەفتە لە تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، رەوانەی نەخۆشخانەیەک لە شاری بومبای کرا.
هاوسەری ئایشواریا واتە "ئابشیک باچان" و خەزوورەی واتە "ئامیتاباچان"ـیش بەهۆی تووشبوون بە کۆڤید-19 هەر لەو نەخۆشخانەیە خەوێندراون. بنەماڵەی باچان بەناوبانگترین بنەماڵەی هیندن کە تووشی ئەم پەتایە بوون، وڵاتێک لە ئێستا نزیکەی 1 ملیۆن تووشبووی کۆرۆنای هەیە.
رۆژی شەممە دۆخی تەندروستی ئایشواریا و کچەکەی بەرەو خراپی رۆیشت و بەهۆی هەناسەسوارییەوە گوازرانەوە بۆ نەخۆشخانە. بە گوتەی بەرپرسانی نەخۆشخانەی بومبای، دۆخی تەندروستی ئەم دایک و کچە لە ئێستا زۆر باشە. ئامیتا باچانی تەمەن 77 ساڵ و کوڕەکەی واتە ئابشیک باچانی تەمەن 44 ساڵ لە بەشی کەرەنتینەی نەخۆشخانەکە ئاگاداریان لێ دەکرێت و بە گوێرەی هەواڵەکان ئەم باوک و کوڕە بە سووکی تووشی کۆرۆنا بوون.
ئایشواریا لە ساڵی 1994ـدا توانی ناونیشانی شاجوانی جیهان دەستەبەر بکات و لەو کاتەوە یەکێک لە بەناوبانگترین روخسارەکانی سینەمای هیند(بالیوود)ـە. ئایشواریا هەمیشە لە رێوڕەسمی فەرشی سووری فستیڤاڵەکانی "کان"ـدا بەشدار بوە. ئەو ساڵی 2007 لەگەڵ ئابشیک زەماوەندیان کرد.
باچانی گەورە(ئامیتا باچان) لە هیند زۆر خۆشەویست و بەناوبانگە و زیاتر لە 40 ساڵە لە پیشەسازیی سینەمادا چالاکی هەیە. ساڵی 1999 لە راپرسییەکدا نازناوی "پیاوی هەزارە"ـی پێ بەخشرا و یەکەم ئەکتەری هیندییە کە پەیکەرەکەی لە مۆزەخانەی "مادام تۆسۆ" دروست کراوە.
بە گوتەی بەرپرسانی تەندروستی هیند تا ئێستا  1/3ملیۆن کەس لەم وڵاتە تووشی کۆرۆنا بوون و نزیکەی 26هەزار کەسیش بە هۆی ئەم نەخۆشییەوە گیانی خۆیان لەدەست داوە.

 

سەرچاوە: theguardian

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved