ڕۆژنامه‌نووس شاخه‌وان سدیق كه چه‌ند ساڵێكه له بواری ڕۆژنامه‌نووسی ئه‌ده‌بیدا كارده‌كات، له نوێترین كاری‌دا كتێبێكی به ناوی ڕۆمان و دونیابینی بڵاوكرده‌وه. ئه‌م كتێبه پێكهاتووه له (150) لاپه‌ڕه‌و له‌لایه‌ن ده‌زگای ژیان میدیاوه سپۆنسه‌ر كراوه‌و ناوه‌ندی ڕه‌هه‌ند له سلێمانی بڵاویده‌كاته‌وه. ناوه‌رۆكی كتێبه‌كه پێكهاتووه له (پێشه‌كییه‌ك و وتارێك ده‌رباره‌ی مێژووی سه‌رهه‌ڵدانی ڕۆمانی عه‌ره‌بی و وتارێك ده‌رباره‌ی مێژوو قۆناغه‌كانی ڕۆمانی عیراقی و نۆ دیدار له‌گه‌ڵ نۆ نووسه‌رو ئه‌ديبی دیاری ناو ئه‌ده‌بی عه‌ره‌بی. ده‌رباره‌ی كتێبه‌كه، ئاماده‌كاری كتێبه‌كه ڕۆژنامه‌نووس شاخه‌وان سدیق ڕايگه‌یاندووه: له ماوه‌ی ڕابردوودا‌و له‌پێناو ئاشنابوونی خوێنه‌رانی كورد به دونیابینی به‌شێك له‌و ئه‌دیبانه و ئاگاداربوون له پڕۆژه‌كانیان و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه، ئێمه وه‌ك ڕۆژنامه‌نووس هه‌وڵماندا له‌ڕێگه‌ی په‌یوه‌ندیكردن له‌گه‌ڵ ئه‌و ئه‌دیبانه‌دا ببینه پردی نێوان ئه‌وان و خوێنه‌ره‌كانیان و به وروژاندی چه‌ندین پرسیار ئه‌وانمان هێنایه دواندن. وتیشی: ئه‌م ئه‌دیبانه نووسه‌ری ناسراوی ناو دنیای ئه‌ده‌بی عه‌ره‌بین و هه‌ریه‌كه له‌وانه چه‌ند به‌رهه‌مێكی كراوه‌ته كوردی و له كتێبخانه‌ی كوردیدا به‌رده‌ستن. هه‌ندێك له‌و ئه‌دیبانه به ڕه‌گه‌ز بۆ خۆیان كوردن، به‌ڵام به زمانی عه‌ره‌بی ده‌نووسن و به‌رهه‌مه‌كانیان له‌ڕێگه‌ی وه‌رگێڕانه‌وه كراون به كوردی. ئه‌م هه‌وڵه‌ی ئێمه ته‌نها خزمه‌تێكی بچووكه به فراوانبوون و پێشكه‌وتنی زیاتری بواری ئه‌ده‌بی و ڕۆژنامه‌نووسی كوردی و به‌هیواین هه‌روا چاوی لێبكرێت و له خوێنه‌وه‌یدا سوودو چێژ به خوێنه‌رانی ببه‌خشێت. ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: ئه‌م كتێبه‌ی من ته‌نها وه‌ك ئاماده‌كار كارم تێدا كردوه‌و وه‌رگێڕی به‌توانا كاك ڕه‌نجده‌ر جه‌بار هه‌ستاوه به ڕێكخستنی دیداره‌كان و پاشان وه‌رگێڕانیان. كه به‌ڕاستی هه‌وڵ و ماندوبوونی ئه‌و نه‌بوایه كاره‌كه نه‌ده‌كرا، سوپاسی هاوڕێم داستان به‌رزان ده‌كه‌م له ده‌زگای میدیای ژیان كه هاوكارو پشتوان بوو له بڵاوكردنه‌وه‌ی دیداره‌كان له ڕۆژنامه‌ی ژیان و پاشان به كتێبكردنی شیاوی باسه ئێستا كتێبه‌كه له كتێبفرۆشی ڕه‌هه‌ندو چه‌ند كتێبخانه‌یه‌كی تر ده‌ستده‌كه‌وێت. خاك - پوكمیدیا
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure