23/7/2020 02:51 PM

شانە هەنگوینی 3 رەهەندی

زایانان لە توێژینەوەیەکدا جۆرێک هەنگی تایبەتیان دۆزیوەتەوە کە جگە لەوەی چزوویان نییە و پێوە نادەن، شانە هەنگوینی کریستاڵی(3 رەهەند) دروست دەکەن. توێژەران باس لەوە دەکەن لەکاتی توێژینەوە لەسەر ئەم مێشانە کە ناویان "مێشی تێتراگونۆلا"ـیە لەگەڵ کۆمەڵێک شانە هەنگوین رووبەڕوو بووینەوە کە لە 3 رەهەنددا دروست کراون و سەرچەشنی دروست کردنەکەیان لە چەند بەش پێک هاتووە: پێچ پێچی، سمێڵ ئاسا، پێچ پێچی دوو توێژی.


مێشە کرێکارەکان بە لێواری هەر توێژێکەوە خانەیەک زیاد دەکەن. ئەو خانانەی کە دواتر گەراکانی خۆیان لەوێ دادەنێن و دواتر سەرەکەی دادەخەن. توێژەران دەڵێن ئەم نهومە جۆربەجۆرانە هاوشێوەی پارکینگی چەند نهۆمییە.


سەرچاوە: dailymail

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved