23/7/2020 03:01 PM

سامسۆنگ پەردەی لەسەر گالاکسی Z Flipـی 5G لادا

کۆمپانیای سامسۆنگ شەوی رابردوو پەردەی لەسەر گالاکسی Z Flipـی 5G لادا. ئەم مۆبایلە لە رێکەوتی 7ـی ئابەوە بە نرخی 1,449 دۆلار رەوانەی بازاڕ ئەکرێت.
هەموومان چاوەڕوان بووین کۆمپانیای سامسۆنگ لە رووداوی پەردەلادان لە بەرهەمەکانی لە چەند رۆژی داهاتوودا، پەردە لەسەر مۆبایلی گالاکسی Z Flipـی 5G لادا؛ بەڵام ئەم کۆمپانیایە هەمووان شۆک کرد و ئەمڕۆ پەردەی لەسەر ئەم مۆبایلە زیرەکە لادا.
شاشەی گالاکسی Z Flipـی 5G بە شێوەی ئەستوونی ئەنووشتێتەوە و جیاوازییەکی زۆری لەگەڵ وەشانی 4G خۆی نییە؛ تەنیا ماتریالەکانی بەهێزتر و نرخەکەی زیاترە. جگە لە سنەپدراگۆنی +865، ئەم مۆبایلە نەرم‌ئامێرێکی بەهێزتری هەیە و بەکارهێنانی ئاپڵیکەیشن لە دوو لای شاشەکە ئاسانتر کردووەتەوە.
کامێرای سێڵفی ئەم مۆبایلە 10 مێگاپیکسڵە و کامێرا سەرەکییەکەشی بریتییە لە لێنزێکی دوو دانەیی 12 مێگاپیکسڵی Wide و UltraWide. لە رووکاری پشتەوەی ئەم مۆبایلە لە تەنیشت کامێراکەوە شاشەیەکی بچووکی 1/1 ئینچی جێگیر کراوە بۆ ئەوەی کاتێک مۆبایلەکە داخراوە، بەکارهێنەر بتوانێ لەو نامە و مەسجانەی بۆی هاتووە ئاگادار بێتەوە.

 

سەرچاوە: cnet

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved