له دووتوێی چه‌ندین لاپه‌ڕه‌دا رۆمانی (مامۆستاكانی وه‌هم) نووسینی عه‌لی به‌درو وه‌رگێڕانی شێرزاد هه‌ینی چاپ و بڵاوكرایه‌وه‌و كه‌وته به‌رده‌ستی خوێنه‌رانی و له بڵاوكراوه‌كانی ناوه‌ندی ره‌هه‌نده. هزرو باس و ناوه‌ڕۆكی رۆمانی «مامۆستاكانی وه‌هم» ئه‌ڤین، شه‌ڕ، شیعر، سه‌ربازه شاعیره‌كانه؛ ئه‌وانه‌ی له‌ناو گه‌رمه‌ی شه‌ڕه خوێناوییه‌كه‌ی هه‌شتاكانی عیراق_ئێران‌دا بوون. دروست له ساڵی ١٩٨٧ سه‌ربرده‌و كوشتنی ژماره‌یه‌ك سه‌ربازه؛ شاعیرن، گه‌نجن، به‌غدایین، جوانن، به‌ڵام یه‌كێكیان نه‌كوژراوه، ماوه، خوشكی یه‌كێكیان؛ له رووسیاوه ده‌یوروژێنێت، داوای لێده‌كات توێژینه‌وه‌یه‌ك بكه‌ن له‌سه‌ر شاعیره عیراقییه‌كانی سه‌رده‌می سه‌دام و ئه‌وانه‌ی رووسیای سه‌رده‌می ستالین، ئه‌وانه‌ی له شه‌ڕدا ده‌كوژرێن. رووداوه‌كانی رۆمانه‌كه له‌ناو به‌غدایه، له كۆڵان و شه‌قام و گه‌ڕه‌ك و باڕو سینه‌ماو هه‌ژاری و جوانی و ده‌وڵه‌مه‌ندی ئه‌و شاره‌دایه! ئا/ ئه‌رده‌ڵان عه‌بدوڵڵا خاك - پوكميديا
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure