25/7/2020 04:05 PM

ئایا خۆشەویستیی یەکەم فەرامۆش ئەکرێت؟

هەمیشە گوێبیستی ئەوەبوین کە خۆشەویستی یەکەم ئاسان نییە لەبیربکرێت، بەڵام راستیەکە ئەوەیە لەبیرکردنی خۆشەویستی یەکەم بەپێی تەمەن و جۆری خۆشەویستی و تەنانەت جۆری جیابونەوەکە دەگۆڕێت.
بەپێی لێکۆڵینەوەیەک خانمان بۆ لەبیرکردنی خۆشەویستی یەکەمییان باشتر دەتوانن بەسەر دڵیاندا زاڵ ببن بە بەراورد بە پیاوان، بەڵام لەناخەوە ناتوانن ئەو کەسە لەبیربکەن کە لە تەمەنێکی پێگەیشتوییدا خۆشیانویستوە.
بەپێی ئەو سەرچاوەیە، خانمان لە تەمەنی پێگەیشتوییدا بەڕاستی دەکەونە داوی خۆشەویستییەوە، ئەگەر ئەو کەسەی دەبێت بە یەکەمین خۆشەویستییان لە تەمەنی پێگەشتویی خانمەکە بێت، ئەوا بە ئاسانی لەبیرناکرێت.
هاوکات ئەگەر یەکەمین خۆشەویستی خانمان لە تەمەنی هەرزەکاری بێت، بەزویی لەبیردەکرێت، چونکە لەسەر بنەمای بیرکردنەوەیەکی لۆژیکی ئەو خۆشەویستییە دروستنەبوە و تەنیا ئارەزوییەکی کاتی بوە.

 

سەرچاوە: quora

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved