26/7/2020 05:32 PM

دوای راهێنەری پریمەرلیگ دەکات

راپۆرتی رۆژنامەكانی ئینگلتەرا ئاشكرایانكردوە كە لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی و كاپتنی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی، ئارەزوی ئەوە دەكات كە راهێنەرێكی پریمەرلیگ رو لە یانەكەی بكات و بۆ ركابەرییەكانی وەرزی داهاتو جێگەی كیكی سیتین بگرێتەوە.
رۆژنامەی زە سەنی بریتانی ئاشكرایكردوە، كە لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی داوای لە بەرپرسانی یانەكەی كردوە كە دەست بە گفتوگۆبكەن لەگەڵ مارسێلۆ بیلسای ئەرجەنتینی و راهێنەری یانەی لیدز یونایتد، بۆ ئەوەی ئەركی راهێنەرایەتیكردنی یانەی بەرشەلۆنە وەربگرێت.
بیلسا لە چەند رۆژی رابردودا توانی یانەی لیدز یونایتد بكاتە پاڵەوانی چامپیۆنشیب و یانەكە بگەیەنێتەوە ڕیزی گەورەكانی پریمەرلیگ بۆ ركابەرییەكانی وەرزی داهاتو.
بە بروای مێسی ئەو راهێنەرە زۆر وردە لە كارەكانیدا و لە توانایدا هەیە كۆنتڕۆڵی یانەی بەرشەلۆنە بكات و كێشەكانی ئەو یانەیە لە دەرەوە و ناوەوەی یاریگا چارەسەر بكات.
ئەمەش بوەتە هۆكاری ئەوەی كە ئەو یاریزانە ئەرجەنتینیە دوای لە بەرپرسانی یانەكەی كردوە كە گفتوگۆ لەگەڵ ئەو راهێنەرەدا بكەن و كارێك بكەن بۆ ئەوەی ڕازیبكەن پەیوەندی بە یانەكەیانەوە بكات و ببێتە راهێنەری بەرشەلۆنە بۆ ركابەرییەكانی وەرزی داهاتو.

 

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved