26/7/2020 05:40 PM

ددان نەشۆردن و شێرپەنجە

لە توێژینەوەیەکی نوێی ئەمریکی دەرکەوتوە فەرامۆشکردنی شتنی ددان دەبێتە هۆی زیادبونی مەترسی توشبون بە شێرپەنجەی گەرو و گەدە.
توێژینەوەیەک کە لە ماڵپەڕی دەیلی مەیڵ بڵاوبوەتەوە، دەرکەوتوە پەیوەندییەکی راستەوخۆ هەیە لە نێوان نەشتنی ددان و توشبون بە چەند نەخۆشییەکی جدی، بەتایبەتی لەو کەسانەی کە لە تەمەنێکی کەمەوە ددانیان کەوتوە.
ئەو توێژینەوەیە بۆ ماوەی 20 ساڵ ئەنجامدراوە، لەسەر ژمارەیەکی زۆر لە خەڵک کە گرنگییان بە پاکوخاوێنی ددان نەداوە، لەو ماوەیەدا 199 شێرپەنجەی گەرو و 238 حاڵەتی شێرپەنجەی گەدە تۆمارکراوە.
هەروەها لە راپۆرتێکی تەندروستی وەزارەتی تەندروستی بریتانیا هاتوە، هۆکاری سەرەکی نەخۆشی پوک بەهۆی کەم بایەخدانە بە پاکوخاوێنی دەم، تەنانەت دەرکەوتوە دەبێتە هۆی دروستبونی گرفت لە دڵ بەهۆی بڵاوبونەوەی بەکتریا لە خوێندا.

 

سەرچاوە: dailymail

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved