26/7/2020 05:42 PM

چارەسەرکردنی کەم‌خەوی و بێ خەوی

چارەسەری کەم‌خەوی و بێ خەوی یەکێک لەو پرسانەیە کە مرۆڤی ئەم سەردەمە بە گشتی لەگەڵ بەرەوڕووە. بەپێی کۆمەڵێک توێژینەوە کە لەم دواییانەدا ئەنجام دراون، گەرمای هاوین و ئەو سترێسەی کە ئێستا بە هۆی کۆرۆناوە بەدیهاتووە، خەو و ئیسراحەتی لە زۆر کەس هەڵگرتووە. لەم بابەتەدا لەگەڵ چەند شێواز ئاشنا دەبین کە دەتوانێ کاریگەر بێت بۆ چارەسەری ئەم کێشەیە.

کەمکردنەوە گەرمیی شوێنی ژیان

بۆ ئەم مەبەستە هەوڵ بدەن لەم گەرمای هاوینەدا لە ماوەی رۆژدا دەرگا و پەنجەرەکان داخراو بن و پەردەکانیش دادەنەوە بۆ ئەوەی تیشکی خۆر کەمتر بێتەوە ناو ماڵەوە. دواتر هەوڵ بدەن لە فێنککەرەوەیەکی گونجاو کەڵک وەربگرن.

خواردنی میوە
بەپێی گوتی توێژەران گێلاس یەکێک لەو میوانەیە کە کاریگەرییەکی زۆری لەسەر خەوێکی باش هەیە. ئانیتا بین، پسپۆڕی خۆراک، لەم بارەوە دەڵێ: "گێلاس دەبێتە هۆی ئەوەی "سێرۆتۆنین"ـێکی زیاتر بە مێشکدا بڵاو بێتەوە. گێلاس هەروەها سەرچاوەیەکی دوڵەمەندی هۆرمۆنی "مێلاتۆنینە لەڕاستیدا هۆرمۆنی رێکخستنی خەوە."

خۆرپاراستن لە خواردنەوەی کحول
ئیمیلی رۆلاسۆن. پسپۆڕی خۆراک، لەم بارەوە دەڵێ: "کحول لەوانەیە ببێتە هۆی خەوێکی قووڵ بەڵام ئەم رووداوە لە سەرەتای سووڕی خەودا روو دەدا و لەگەڵ تێپەڕبوونی کات دەبێتە هۆی ئاڵۆزیی پرۆسەی خەو.

بەیانی و ئێوارە وەرزش بکەن
تۆبی جەیمز، پسپۆڕی خەو، دەڵێ: "وەرزش لە بەیانی و ئێوارەدا دەبێتە هۆی ئەوە پلەی گەرمیی جەستە کەمێک زیاد بکات و پاش چەند کاتژمێر ئەم گەرمییە لەناو دەچێت و گەرمیی جەستە هاوسەنگ دەبێت. کەوابوو ئەم کەمبوونەوەی پلەی گەرمییە دەبێتە هۆی ئەوەی خەو داتبگرێت.

 

سەرچاوە: mirror

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved