وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی ھه‌رێمی كوردستان فه‌رمانێكی و‌زاری له‌باره‌ی خوێندنگه ناحكومییه‌كان ده‌رده‌كات و تێیدا ڕێگاده‌دات به كردنه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌ی تری په‌روه‌رده‌یی ناحكومی. له فه‌رمانێكی وه‌زاریدا كه ئیمزای ئالان حه‌مه سه‌عید وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی له‌سه‌ره، تێیدا هاتووه بڕیاردراوه به وه‌رگرتنی داواكاری بۆ مۆڵه‌تی دامه‌زراوه‌ی په‌روه‌رده‌یی ناحكومی. هه‌ر له بڕیاره‌كه‌دا وه‌زیری په‌روه‌رده جه‌ختیكردووه‌ته‌وه، ئه‌وله‌ویه‌تی په‌روه‌رده پێدانی مۆڵه‌ته بۆ كردنه‌وه‌ی (باخچه‌ی منداڵان و خوێندنگه‌ی ئاماده‌یی پیشه‌یی و خوێندنگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی). خاك - فه‌رمانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure