27/7/2020 05:41 PM

10 چرکە بۆ ناسینی بەرانبەرەکەت

باشترین رێگە بۆئەوەی بتوانیت لە کەسایەتی بەرامبەرت تێبگەیت ئەوەیە کە بۆ ماوەیەکی زۆر مامەڵەی لەگەڵدا بکەیت، بەڵام کاتێک دەرفەتی ئەوەت نییە مامەڵە لەگەڵ هەمو کەسێک بکەیت دەتوانیت لە رێگەی زمانی جەستە و هه‌ڵسوکەتەوە بەرامبەرەکەت بخوێنیتەوە.

*تەماشای شێوازی دانیشتنی بکە، ئەگەر هەستت کرد زۆر ناجوڵێت و بە یەک شێوە دانیشتوە واتە ئاسودەیە کە لەگەڵ تۆدا قسە دەکات.
*تەماشای تۆنی دەنگی بکە، ئەگەر بەرامبەرەکەت تۆنی دەنگی نەرم بو واتە ئاسودەیە بەوەی قسەت لەگەڵ دەکات، ئەگەر تۆنی دەنگی زبر بو واتە متمانەی پێتنییە یان دەیەوێت شتێک بشارێتەوە.
*شێوازی دەرکەوتن کاریگەری بەهێزی هەیە، تەماشای رێکخستی جلوبەرگ و شێوازی داهێنانی قژی بکە، ئەو کەسەی بایەخ بە شێوازی دەرکەوتنی نەدات واتە کەسێکی "جدی" نییە.
*تەماشای ئەو وشانە بکە دەیڵێت، ئەو کەسەی زیاتر باسی خۆی دەکات واتە کەسێکی زیرەک نییە.
*ئەگەر بەرامبەرەکەت زەردەخەنەت بۆ بکات واتە ئاسودەیە بەوەی لەگەڵ تۆدا دانیشتوە، وە بە پێچەوانەشەوە.
*ئەگەر لە کاتی قسەکردن تەماشای چاوی کردیت واتە کەسێکە متمانەی بەخۆی هەیە.

 

سەرچاوە: fremont

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved