27/7/2020 05:44 PM

جۆری پژمین کەسایەتیت ئاشکرا دەکات

لە باسی پژمیندا کۆمەڵێک رێسای کۆمەڵایەتی هەن کە لە فەرهەنگی هەر وڵاتێکدا جێگیر بوون. لووت داشۆردن ئەگەرچی لە شەنگەهای چین کارێکی زۆر ئاساییە، بەڵام ئەگەر لە بەریتانیا ئەم کارە ئەنجام بدەیت هەمووان بە تووڕەییەوە سەیرت ئەکەن. دیارە هەر کەسێک بۆ پژمین و کاری لەم چەشنە یاسا و رێسای خۆی هەیە کە تا رادەیەکی زۆر جۆری کەسایەتی ئەو کەسە ئاشکرا دەکات. لەم بابەتەدا هەوڵمان داوە پەیوەندیی جۆری پژمین و کەسایەتی بخەینە روو.

ئەوانەی بە ئارەزووی خۆیان ئەپژمن
پژمین بۆ ئەم کەسانە کاتێکی چێژبەخشە. ئەمان بەگشتی بە دەنگێکی بەرز دەپژمن و لە هەموو دۆخ و شوێنێکدا ئەم کارە ئەنجام دەدەن. ئەم کەسانە متمانەبەخۆییان لە ئاستێکی بەرزدایە و پەیوەندییان لەگەڵ کۆمەڵگا زۆر باشە.

ئەوانەی هێواش ئەپژمن
ئەم کەسانە لە کاتی پژمیندا شەرم دایاندەگرێت و زۆر هەوڵ ئەدەن پژمەکەیان کۆنتڕۆڵ بکەن و هیچ دەنگێکی لێوە نەیەت. ئەم کەسانە شەرمنن بەڵام زۆر بە ئەخلاق و گونجاون، بەڵام بەنیسبەت پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانەوە زۆر هەستیارن.

ئەوانەی لەسەر یەک ئەپژمن

ئەم ئەخلاقە لەوانەیە بۆ دەوروبەریان ئازاردەر بێت. ئەم کەسانە لەجیاتی ئەوەی بە یەک جار پژمین، بە ئارەزووی خۆیان درێژە بە پژمە ئەدەن. ئەم کەسانە لە باری کۆمەڵایەتییەوە هەست بە نائەمنی ئەکەن.

ئەوانەی زۆر ئەپژمن

ئەم کەسانە لە پژمیندا زێدەڕۆیی ئەکەن و ئەم کارەیان زیاتر لە پێویستی جەستەیانە. ئەم کەسانە لە روانەگەی خەڵکەوە نەگونجاون و حەز ناکەن لێیان نزیک ببنەوە.

 

سەرچاوە: brightside

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved