27/7/2020 05:46 PM

بە جیا دەخەون

وڵاتی ژاپۆن کەلتور و بیرکردنەوەیان جیاوازە لە تەواوی جیهان، هاوسەران لە وڵاتی ژاپۆن بە جیا دەخەون و ئەمەش واتای ئەوە نییە کێشە لەنێوانیان هەبێت، بەڵکو واتایەکی ئەرێنی هەیە لەلایان، ماڵپەڕی برایتساید هۆکارەکانی بەجیاخەوتنی هاوسەرانی بڵاوکردوەتەوە لەوڵاتی ژاپۆن.


دو بەرنامەی کاری جیاوازییان هەیە
ئەو شتەی وا لەهاوسەرانی وڵاتی ژاپۆن دەکات بەجیا بخەون ئەوەیە کە دو بەرنامەی کاری جیاوازییان هەیە لە رۆژدا، ئەگەر یەکێکیان بەیانی زو هەستێت کاریگەری لەسەر سیستمی خەوی ئەوی دیکەیان دەبێت، هەربۆیە شەوان لە دو ژوری جیا دەخەون بۆئەوەی خەوێکی تەندروستییان هەبێت.

منداڵان لەگەڵ دایکیان دەخەون
ژاپۆنییەکان گرنگی بەوە دەدەن کە پێویستە منداڵان لەلای دایکییان بخەون، هەربۆیە باوکان لە ژورێکی جیا دەخەون، تەنانەت لە توێژینەوەیەک دەرکەوتوە نوستنی منداڵ لەگەڵ دایکی یارمەتی دەدات زیاتر متمانەی بەخۆی هەبێت و سەربەخۆ ببێت، مەترسی مردنی لەناکاوی منداڵیش کەمدەکاتەوە.


لەلای ئەوان نوستن بە جیا واتای ئاشتییە

لەتەواوی جیهان نوستن بە جیا واتای ئەوەیە کێشە لە نێوان هاوسەران هەیە، بەڵام ژاپۆنییەکان بە پێچەوانەوە بیر لەمە دەکەنەوە، پێیان وایە نوستن بەجیا واتای ئەوەیە رێز لەیەکتر دەگرن و شەوان یەکتری بێزار ناکەن بە پرخە و جوڵە.

 

سەرچاوە: japancrush

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved