28/7/2020 03:03 PM

با خانمەکە جوانتر بێ

توێژینەوەیەک کە لەسەر پەیوەندی نێوان جوانی و هاوسەرگیری ئەنجامدراوە، دەرکەوتوە جوانی کاریگەری بەهێزی هەیە لەسەر پەیوەندی نێوان ژن و پیاو.
توێژینەوەیەک لە زانکۆی فلۆریدا و زانکۆی دالاسی تێکساس ئەنجامدراوە، لەسەر کاریگەری جوانی لەسەر پەیوەندی هاوسەرگیری، دەرکەتوە سەرکەوتوترین هاوسەرگیری لەنێوان ئەو کەسانەیە کە خانمەکە جوانترە لەمێردەکەی.
ئەو توێژینەوەیە لەسەر 133 هاوسەر ئەنجامدرا، کە خەڵکی دالاس و ئەمریکا بون، زۆربەی ئەو کەسانەی بەشداربون تەمەنی هاوسەرگیرییەکەیان کەمتر بو لە 4 مانگ و لە بیستەکانی تەمەنیان بون، زنجیرەیەک پرسیاریان لێکرا دەربارەی ئەوەی تا چەند بەلای یەکترەوە سەرنجراکێشن.
لە کۆتاییدا دەرکەوت ئەو هاوسەرانەی پیاوەکەیان سەرنجراکێشترە لە خانمەکە زیاتر کاریگەری نەرێنی لەسەر پەیوەندیەکەیان هەیە، بەڵام کاتێک خانمەکە جوانترە زیاتر کاریگەری ئەرێنی هەیە لەسەر ژیانی هاوسەرگیرییان.

 

سەرچاوە: esquire

خاک _ پشکۆ کامەران



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved