بێگه‌رد تاڵه‌بانی وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاندووه، وه‌ك بایه‌خدان و پاراستنی سامانی ماسی و پاڵپشتی پڕۆژه‌كانی ماسی، هه‌ڵمه‌تی دابه‌شكردنی 450 هه‌زار په‌نجه ماسیان ده‌ستپێكرد. ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو كه به‌شێكی زۆری خاوه‌ن پرۆژه‌كانی ماسی مۆڵه‌تیان نییه، بۆیه بڕیاریانداوه لیژنه‌یه‌كی مه‌یدانی پشكنینیان بۆ بكات تا له چوارچێوه‌ی یاسا‌و رێنمايیه به‌ركاره‌كان مۆڵه‌تیان پێبده‌ن. له‌باره‌ی جۆری په‌نجه ماسیه‌كانیشه‌وه، بێگه‌رد تاڵه‌بانی ئاشكرایكردووه، په‌نجه ماسیه‌كان له جۆری كارپ بوون له‌لایه‌ن هۆبه‌ی راهێنان و گه‌شه‌پێدانی سامانی ماسی له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی رێنمایی و توێژینه‌وه‌ی كشتوكاڵی وه‌زاره‌ت به‌رهه‌مهاتوون. وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو سوپاسی سه‌رجه‌م كارمه‌ندانی هۆبه‌ی راهێنان و گه‌شه‌پێدانی سامانی ماسی كرد‌و ئاماژه‌ی به‌وهش كردووه كه وێڕای ناله‌باری دۆخی ته‌ندروستی، قه‌یرانی دارایی و كه‌ره‌نتین شه‌ونخونی زۆریان بینیوه، ئه‌نجامی ئه‌و خه‌مخۆریه‌ش وایكرد بۆ یه‌كه‌مجار بتوانن به‌و رێژه به‌رچاوه په‌نجه ماسی به‌رهه‌مبهێنن، كه وه‌ك پاڵپشتی بدرێت به جوتیاران و به‌شێكی تریش ده‌خه‌نه ناو به‌نداوه‌كان و ده‌ربه‌ندی رانیه‌وه. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure