سه‌باره‌ت به گرنگی سوكه ژه‌م به منداڵان و چۆنێتی پێدانیان له‌كاتی دیاریكراودا، د.نیگا شه‌فیق حه‌مه ره‌شید پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی منداڵان و تازه له‌دایكبووان و گه‌شه له بابه‌تێكیدا زانیاری گرنگی ڕوونكردووه‌ته‌وه. د.نیگا له‌باره‌ی چۆنێتی سوكه ژه‌مه‌وه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه زۆرجار دایك و باوكان ده‌پرسن سوكه ژه‌م چیه؟ یان ده‌پرسن له‌نێوان ژه‌مه سه‌ره‌كییه‌كان چ خواردنێك بده‌ین به منداڵه‌كان و چ كاتێك بێت بۆ ئه‌وه‌ی له خواردنی ئاماده‌كراو به‌دووربن؟ له وه‌ڵامدا ده‌ڵێت: باشتروایه ماوه‌ی نێوان ژه‌مه سه‌ره‌كییه‌كان ٤ سه‌عات بێت و سوكه‌ژه‌میش له نێوانیاندا واته ٢ كاتژمێر دوای ژه‌مه‌كه بێت، هیچ نه‌بێت كاتژمێرێك پێش ژه‌می داهاتوو بۆ ئه‌وه‌ی منداڵه‌كه برسی بێته‌وه‌و بتوانێت له‌كاتی ژه‌مه سه‌ره‌كییه‌كاندا له‌سه‌ر سفره نان بخوات. ئه‌مانه‌ی خواره‌وه چه‌ند هه‌ڵبژارده‌یه‌كی دروستن كه یارمه‌تی گه‌شه‌ی منداڵ ده‌ده‌ن: -میوه -سه‌وزه‌و گێزه‌رو ته‌ماته‌و خه‌یارو بیبه‌ری شیرین -قاپێك ماست ده‌توانێت به نانه‌وه بیخوات یان شۆفان و سیریالی تێبكات -له‌فه‌یه‌كی گۆشت له ماڵه‌وه ئاماده‌كرابێت -كێكی پاكی ماڵه‌وه -بسكیتی شۆفان -كونجی و گوێزو باده‌م -كێك یان بسكیتی برنج -چه‌ره‌سات (به‌پێی ته‌مه‌ن ئاماده‌بكرێت) -هێلكه‌ی كوڵاو -گه‌نمه‌شامی -په‌رداخێك شیر -پارچه‌یه‌ك په‌نیر...هتد خاك - ئا/ لانه كاشان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure