ڕۆژنامه‌نووس مه‌سعود مه‌لا هه‌مزه توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستی له میدیای حزبی و میدیای ئه‌هلی و میدیای پۆست حزبی كردووه‌و هه‌روه‌ها باس له دۆخی میدیای حزبی له هه‌رێمی كوردستان ده‌كات. له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا كه له‌ژێر ناونیشانی "به خه‌یاڵی پراڤدا" چاپ و بڵاوكراوه‌ته‌وه، نووسه‌ر ئاماژه بۆ ڕۆژنامه‌ی پراڤ-ی یه‌كێتی سۆڤیه‌تی جاران ده‌كات كه به درێژایی مێژووی ڕۆژنامه‌نووسی جیهان وه‌ك نموونه‌ی میدیای حزبی خۆی به‌یان ده‌كات تا نیشانی بدات كه میدیای حزبی نه‌ك هه‌ر له كوردستان به‌ڵكو له ته‌واوی جیهان به‌ره‌و گلان و پاشه‌كشه ده‌ڕوات. ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ر به‌شێكیان په‌یوه‌ست بن به هۆكاری بابه‌تی، به‌شه‌كه‌ی دیكه‌ی گرێدراوی هۆكاری كه‌سییه‌كانن و ده‌بێت توێژینه‌وه‌ی له‌باره‌وه بكرێت. نووسه‌ر له‌م توێژینه‌وه‌ییدا كاری له‌سه‌ر دۆخی ڕاگه‌یاندنی حزبی له هه‌رێمی كوردستان و قۆناغه‌كانی سه‌رهه‌ڵدان و گه‌شه‌كردنی ئه‌مجۆره له ڕاگه‌یاندن كردووه‌و ئاینده‌ی ڕاگه‌یاندنی حزبی له كوردستان شه‌ن و كه‌و كردووه. ئه‌م كتێبه له سێ به‌ش پێكهاتووه: به‌شی یه‌كه‌م بۆ حزبایه‌تی و ڕاگه‌یاندنی حزبی له كوردستان ته‌رخانكراوه كه تێدا باس له سه‌رهه‌ڵدان و گه‌شه‌سه‌ندنی حزبایه‌تی له باشووری كوردستان ده‌كات و هه‌روه‌ها به‌شێكی بۆ كورد‌و ڕاگه‌یاندن ته‌رخانكردووه. له به‌شی دووه‌مدا نووسه‌ر باس له سه‌رهه‌ڵدان و گه‌شه‌سه‌ندنی میدیای حزبی له كوردستان ده‌كات و هه‌روه‌ها باس له سه‌رهه‌ڵدانی میدیای حزبی له كوردستان و گه‌شه‌سه‌ندن و فراوانبوونی میدیای حزبی و میدیای حكومی و سه‌رهه‌ڵدانی میدیای ئه‌هلی و سه‌ربه‌خۆو میدیای سێبه‌ر ده‌كات. به‌شی سێیه‌می كتێبه‌كه باس له دۆخی ئێستای میدیای حزبی و پاشه‌كشه‌ی میدیای حزبی و شوێنگره‌وه‌كانی میدیای حزبی ده‌كات. دواتر نووسه‌ر باس له ئه‌نجام و چاره‌سه‌رو پێشنیازه‌كان ده‌كات و له كۆتایی ئاماژه‌ی به سه‌رچاوه‌كان كردووه. ناوی كتێب/ به خه‌یاڵی پراڤداوه ناوی نووسه‌ر/ مه‌سعودی مه‌لا هه‌مزه بابه‌ت/ توێژینه‌وه‌ی زانستی پێداچوونه‌وه/ ئاریان محه‌مه‌د دیزاین به‌رگ و ناوه‌وه/ ئومێد محه‌مه‌د نۆبه‌تی چاپ/ چاپی یه‌كه‌م 2020 تیراژ/ 1000 دانه نرخ/ 3000 دینار چاپ/ چاپخانه‌ی تاران خاك - پوكمیدیا
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure