30/7/2020 01:57 PM

کۆرۆناش نەیتوانی داهاتەکەی کەم بکاتەوە

راپۆرتی ماڵیی سامسۆنگ بۆ سێ مانگی یەکەمی 2020 بڵاو بووەوە و هەر وەک دیارە دەرئەنجامی زۆر باشی دەستەبەر کردووە. لەم وەرزەدا داهاتی ئەم کۆمپانیایە سەرەڕای کەمبوونەوەی 6٪ـی داهاتەکان لە وەرزی رابردوودا بە گەشەی ساڵ بە ساڵی 23٪ـی، ئێستا گەیشتووەتەوە ژمارە 6.84 ملیار دۆلار.
ئەم دێوەزمەیەیە جیهانی تەکنەلۆژیا دەڵێ زۆر باشتر لەوەی کە چاوەڕوانمان ئەکرد دەرچووین و کۆڤید-19ـش نەیتوانی چالاکییەکانی کەم بکاتەوە و بە باشی توانیویەتی خەرجییەکانی کۆنتڕۆڵ بکات، ئەگەرچی فرۆشی هەندێک لە کاڵاکان بۆ نموونە مۆبایل بەنیسبەت ساڵی رابردوو زۆر کەم بووەتەوە.
سامسۆن پێشبینی کردووە کە فرۆشی مۆبایلە زیرەکەکان لە ساڵی داهاتوودا بە هۆی ئاراستەکردنی گالاکسی نۆتـی 20 و مۆبایلێک کە ئەنووشتێتەوە(ئاماژەی بە ناوەکەی نەکردووە، بەڵام بە ئەگەری زۆر مەبەستی "گالاکسی زێد فلیپ" بێت) لەگەڵ گەشە و زیادبوون رووبەڕوو دەبێت.
داهاتی بەشی دروستکردنی شاشەی ئەم کۆمپانیایەش کە کەلوپەلی لەم چەشنە بۆ بەرهەمهێنەرانی دیکەی مۆبایل دروست دەکات، لە وەرزی رابردوودا مشتەرییەکانی زۆر کەم ببوونەوە بەڵام لەنەکاو داهاتەکانی ئەم بەشە زیادبوونێکی زۆر بەخۆوە بینی. هۆکارەکەشی پێدانی غەرامە لە لایەن ئەپڵەوە بووە بە سامسۆنگ بەهۆی کەمکردنەوەی لەنەکاوی داواکارییەکانی بۆ دروستکردنی شاشەی مۆبایل لەلایەن سامسۆنگەوە. دەگوترێ ئەم غەرامەیە 924 ملیۆن دۆلار بووە.

 

سەرچاوە: samsung

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved