30/7/2020 02:02 PM

بۆچی پشیلە لە خەیار ئەترسێت؟

ماوەیەکە کە کۆمەڵێک ڤیدیۆ سەبارەت بە ترسی پشیلە لە خەیار لە سوشیاڵ میدیادا بڵاو دەبێتەوە؛ لەم گرتە ڤیدیۆییانەدا خاوەنی ئەو پشیلە قوربرسەرانە لە حاڵێکدا کە پشیلەکە خەریکە شتێک ئەخوات، بە ئارامی خەیارێک ئەخەنە پشت سەریان و کاتێک پشیلەکە ئاوڕ دەداتەوە و دەبینێ شتێکی لێیە کە پێشتر لێی نەبووە، لە ترسان هەڵدەبەزێتەوە و شوێنەکە جێدەهێڵێت. پرسیار ئەوەیە: بۆچی پشیلە لە خەیار دەترسێت؟


قسەوباس لەم بارەوە زۆرن. زۆرینەی کارناسان لەسەر ئەم بابەتە کۆکن کە خودی خەیارەکە نابێتە هۆی ترسی پشیلە. یەکێک لە باوترین شرۆڤەکان بۆ ئەم پرسە ئەوەیە کە خەیار مار ئەخاتەوە یادی پشیلە. پشیلە بەشێوەی سروشتی لە مار ئەترسن. Con SlobodChikoff، رەفتارناسی ئاژەڵان و نووسەری کتێبێک بە ناوی "فێربوونی زمانی ئاژەڵان" لەم بارەوە بە ABC گوتووە: " خەیار زۆر هاوشێوەی مارە و لە رووەوە کە پشیلە هەمیشە لە مار تۆقیوە، کاتێک خەیاریش دەبینی وا ئەزانێت مارە و لێی رادەکات.
ئەم گرتە ڤیدیۆییانەی کە باسی کرا لەوانەیە ببێتە هۆی پێکەنین و سەرقاڵبوونی ئێمە، بەڵام دەبێ ئەوە بزانن کە بەم کارە تەندروستی دەروونی ئەو ئاژەڵە لەناو ئەبەن و لەوانەیە ببێتە هۆی ئەوەی زیان بە خۆی و ئێوەش بگەیەنێت. ئەم کارە بۆ ماوەیەکی دوور و درێژ سترێس ئەخاتە دەروونی پشیلەوە.

 

سەرچاوە: readersdigest

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved