1/8/2020 03:58 PM

لە کاتی حەمامکردندا ئەم هەڵانە ئەنجام مەدە

حەمامکردن یەکێک لە پێویستترین و لەهەمان کاتتدا چێژبەخشترین کارەکانی ئێمەیە لە ماوەی ژیاندا. بەتایبەت ئێستا کە هاوینە و زیاتر عارەقە دەکەینەوە رادەی حەمامکردنیش زیاتر دەبێ. بەڵام هەر ئەم کارە کە بە رواڵەت زۆر سادەیە ئەگەر بە وریاییەوە ئەنجامی نەدەیت تووشی زیانی تەندروستیت دەکاتەوە. لە درێژەدا ئاماژە بە بەشێک لەو هەڵە باوانە دەکەین کە زۆرینە ئەنجامی دەدەن و دەبێ وازی لێ بهێنن.

*شوێنەکانی لەشت مەخورێنە کاتێک لە حەمام دێیتەدەرەوە چوونکە دەبێتە هۆی ڕووشانی خانەکانی بەشێوەیەکی خراپ بەهۆی ئەوەی پێستەکە نەرم بووە.
*هەرگیز ڕاستەوخۆ و پاشان وەرزش مەچۆرە حەمامەوە چوونکە دەبێتە شوێنێکی باش بۆ بەکتریاکان.
*شۆردنی سەر هەموو ڕۆژێک و بەبەردەوامی تەواو خراپە و کەی پێویست بوو ئەو کاتە بیشۆ.
*یەکێکی دیکە لە شتە خراپەکان بریتییە لە بەکارهێنانی فڵچەو گوێزانی کۆن لە حەمامدا بۆ لابردنی موو.
*جێ سابوونی هاوشێوەی وێنەکەی لای ڕاست بەکاربھێنە و با لەماڵەکەتدا بێت چوونکە چڵک و پیسییەکانیان پێوەنامێنێت.
*هەرگیز قاچت مەشۆ لەبەر ئەوەی هەرچەندە قاچت لە نێو ئاودایە ئەوا هەر چڵک و پیسی خۆیی پێوە دەنوسێت
*هەرگیز پێشنیار نەکراوە و باش نییە ڕاست لەبەردەم دووشدا دەموچاوت بە ئاوی گەرم بشۆیت.

 

سەرچاوە: onlymyhealth

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved