1/8/2020 04:00 PM

نیشانەکانی هاوسەرگیرییەکی سەرکەوتوو

لەم سەردەمەدا کە سەردەمی شکان و نەمانی بایەخە زەبەلاح و گەورەکانە هەر تاکێک پێداگری لەسەر روانگە و بۆچوونی خۆی ئەکات بە بێ ئەوەی لە زیان و سوودەکانی ئاگادار بێت، لەوانەیە هاوسەرگیری و دروستکردنی ژیان هاوبەش کارێکی زۆر ئەستەم بێت. بەڵام سەرەڕای ئەم دۆخەی باسی کرا هێشتاش هەندێک خاڵ هەن کە ئەگەر لەنێوان دوو کەسدا بەدی هات، دەتوانین چاوەڕوانی ژیانێکی هاوبەشیی تەندروست و بێ کێشە بکەین. لەدرێژەدا بەشێک لەم خاڵانە دەخەینە روو. 

 

هەمان ئاستی کۆمەڵایەتی
گرنگە کە لە نێوان کچ و کوڕدا جیاوازیەکی ئەوتۆی کۆمەڵایەتی نەبێت لە بیرکردنەوە و هەڵسوکەوتدا، چونکە ئەمە دواتر کێشەی بەردەوامی بەدواوەیە و پێویستە کە هەردوو لا لە بیرکردنەوە کۆمەڵایەتیەکانیان لێک نزیک بن.

لە گاڵتەکانی یەکدی تێدەگەن
کاتێک هاوسەرەکەت قسەیەک دەکات و تۆ یەکسەر لێی تێدەگەیت و دەتخاتە پێکەنین، یاخود بەیەکەوە دڵخۆشن و جەوتان هەیە، ئەوا ئەگەری سەرکەوتنی پەیوەندیەکەتان 90٪ یە.

دایکایەتی و باوکایەتی
ئەمەش خاڵێکی گرنگی دیکەی لێک نزیک بونەوەیە، کە  لە خۆشەویستی ڕاستەقینە هەردووکتان پلانێکی هاوبەشتان هەیە بۆ منداڵەکەتان، بەڵام لە خۆشەویستی ڕووکەش هەریەکەتان هەوڵدەدات منداڵەکە بەلای خۆیدا ڕابکێشێت.

خەرجی هاوبەش
لە پەیوەندی سەرکەوتوو پارەی هەردووکتان یەکە و هەردووکیشتان هەمان پلانتان بۆ پارەکانتان هەیە و جیاتان نەکردۆتەوە و هەریەکەتان بۆخۆی ناژی.

کاری ناوماڵ
لە خۆشەویستی ڕاستەقینە هەرزوو لەسەر کاری ناوماڵ و دابەشکاریەکان ڕاهاتوون و هەردوولا ڕەزامەندن، نەک ئەوەی بەردەوام لەسەر شتی بچوکی ماڵ شەڕتان بێت.

هەمان ڕیزبەندیتان هەیە لە ژیان
لە پەیوەندی خۆشەویستی ڕاستەقینە، هەردوولا هەمان پلەمەندیتان هەیە بۆ شتەکانی ژیانتان و وەک یەک لاتان گرنگە.

هەمان چارەنووس
لە خۆشەویستی ڕاستەقینە هەموو پلانەکانی داهاتوتان بەیەکەوەیە و هەردوولا ئامادەن کە بۆ داهاتوو بەیەکەوە بمێننەوە.

کاتێک پێکەوەن دڵخۆشن
لە خۆشەویستی ڕاستەقینە، کاتێک لەگەڵ یەکن زۆر دڵخۆشن و دڵتان بەیەک دەکرێتەوە.

هەوڵی گۆڕینی یەکتر نادەن
بەو جۆرەی کە هەن یەکتان قبوڵە و هەوڵی درووستکردنی گۆڕانکاری نادەن لە یەکدیدا و کەسایەتی یەکترتان بە دڵە.

ڕەزامەندی سێکسی
لە پەیوەندی خۆشەویستی ڕاستەقینە هەردوولا کراوەن لە پەیوەندیەکەتان و بەتەنگ یەکەوەن و ڕەزامەندن لە یەکتر و ئازادانە ئەوەی حەزتان پێیە داوای دەکەن.

 

سەرچاوە: bustle

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved