1/8/2020 04:13 PM

بەناوبانگترین چۆڵەشارەکانی جیهان+وێنە

لەم بابەتەدا چاوێک دەخشێنین بەو شارانەدا کە کاتی خۆی شوێنی ژیان بوون، بەڵام ئێستا لەگەڵ کۆمەڵێک دار و دیوار و باڵەخانەی تێکچڕڕژاو رووبەڕووین. لەدرێژەدا لەگەڵ هەندێکیان ئاشنا دەبین.

کراکۆ، ئیتاڵیا


یەکەم چۆڵەشاری بەناوبانگی جیهان شارێکی بە ناوی "کراکۆ" کە لە ئیتاڵیا هەڵکەوتووە. ئەم شارە لە سەدەی هەشتەمدا بونیاد نراوە. شاری کراکۆ لە بەرزایی 400 مەتری دروست کراوە. ئەم شارە دواتر لەگەڵ چەندین کارەسات رووبەڕوو دەبێتە و خەڵکەکەی ناچار دەبن چۆڵی بکەن. ئەم کارەساتانە بریتین لە: خزینی زەوی-1963، لافاو-1979، بوومەلەرزە-1980.

کێنێکات، ویلایەتی ئالاسکا-ئەمریکا


ئەم شارە لەنێوان ساڵەکانی 1911 بۆ 1938 ملیۆنەها دۆلاری لە رێگای بازەرگانی "مس"ـەوە بۆ ئەمریکا دەستەبەر کرد. بەڵام پاش ئەوەی سەرچاوەکان کۆتاییان هات و چونکە لە ئالاسکای ئەمریکا کە شوێنێکی دوورەدەستە هەڵکەوتبوو، خەڵکەکەی چۆڵیان کرد و ئێستا تەنیا کۆمەڵێک باڵەخانەی لاواز و کۆنی تێدا بەدی دەکرێت.

کۆلمانسکۆپ، کۆماری نامیبیا


ئەم شارە لە سەرەتاکانی 1900ـدا زۆر قەرەباڵغ بوو. چونکە لەو کاتەدا کرێکارانی کانگە کە ئەڵمانی بوون بە مەبەستی دۆزینەوەی ئەڵماس هاتنە ناو ئەم شارەوە. بەهۆی هاتنی ئەڵمانییەکانەوە، هونەری بیناسازی ئەڵمانیاییش هاتە ئەم شارەوە و روخسارێکی تایبەتیان بەم شارە بەخشی. هەر لە هۆڵی دانسەوە هەتا نەخۆشخانە و یانەی بۆلینگ. بەڵام ئێستا ناو ژووری باڵەخانەکانیش بە لم داپۆشراوە.

پریپیات، ئوکراین


ئەم شارە لەڕاستیدا شوێنی حەوانەوەی 50هەزار کەس بوو، تا ئەوەی کە لە ساڵی 1986ـدا رووداوی "چێرنۆڤیل" رووی دا و شارەکە تووشی زیانەکانی مەوادی ئەتۆمی هات. پاش ئەم کارەساتە دانیشتووانی شارەکە تەنیا فریا کەوتن کەلوپەلی زەورووریان لەگەڵ خۆیان برد و ماڵ و حاڵەکەیان هەروا جێهێشت. هەر بۆیە ئێستاش کە سەردانی ئەم شارە بکەیت، رەنگ و بۆنی ژیان لەناو بووکەڵەی مناڵ کە لێرە و لەوێ دەبیندرێن و هەروەها ئەو قەنەفە تۆز لێنیشتووانەدا بەدی دەکرێت.

 

سەرچاوە: interestingengineering

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved