20/2/2016 03:00 AM

مۆبایلێك ته‌نها به‌ 4 دۆلار

كۆمپانیای  (Ringing Bells)ی هیندی نوێترین مۆبایلی خۆی به‌رهه‌مهێنا كه‌ به‌هه‌رزانترین مۆبایلی جیهان هه‌ژمارده‌كرێت، چونكه‌ نرخه‌كه‌ی ته‌نها 251 روپێی هیندیه‌ كه‌ ده‌كاته‌ چوار دۆلار.

مۆبایله‌كه‌ ناوی Freedom 251 و قه‌باره‌ی شاشه‌كه‌ی 4 ئینجه‌، به‌سیستمی ئه‌ندرۆید لولبوب 5.1 كارده‌كات.

ئه‌و مۆبایله‌ كه‌ نرخه‌كه‌ی بووه‌ته‌ مشتومڕی هه‌موو لایه‌ك پرۆسێسه‌ره‌كه‌ی چواریه‌ به‌خێرایی ghz 1.3، هاوكات رامه‌كه‌ی یه‌ك گێگایه‌ له‌گه‌ڵ بونی میمۆریه‌كی ناوخۆیی به‌قه‌باره‌ی 8 گێگا.

ئه‌م مۆبایله‌ هه‌رزانه‌ خاوه‌نی دوو كامێرایه‌، كامێرای پشته‌وه‌ی روونماكه‌ی 3.2 مێگاپێكسڵه‌، به‌ڵام كامێرای پێشه‌وه‌ی 0.3 مێگاپێكسڵه‌، پاتریه‌كی لاوازی هه‌یه‌ كه‌ 1.450 میلی ئه‌مپێره‌.

جێی باسه‌، ئه‌م مۆبایله‌ له‌ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌وه‌ ده‌خرێته‌ بازاڕه‌كانی وڵاتی هینده‌وه‌، ئامانج له‌مكاره‌ی حكومه‌تیش فه‌راهه‌مكردنی مۆبایله‌ بۆ سه‌رجه‌م هاووڵاتیانی وڵاتی هیند.

خاك – و/ گۆران قادر
س/ حوحو للمعلومیات





زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved