4/8/2020 04:09 PM

ئاڵۆزییەکان کۆتایی هات

لە چەند رۆژی رابردودا دەنگۆی ئەوە لە نێو رۆژنامەكانی ئیتاڵیادا بڵاوبۆوە كە گوایە كۆنتی ڕاهێنەری یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی كێشەی لەگەڵ بەرپرسانی یانەكەی هەیە و ئەگەری زۆرە ریزەكانی یانەی ئینتەر میلان جێبهێڵێت.
لە لایەكی دیكەوە یەكێك لە رۆژنامەنوسەكانی ئیتاڵیا باسی لەوە كردبو كە كۆنتی پەیوەندی بە یانەی یۆڤانتۆسەوە كردوە و لە بارەی داهاتوی ساری لەو یانەیە پرسیاری لە بەرپرسانی ئەو یانەیە كردوە.
دوای بڵاوبونەوەی ئەم هەواڵە كۆنتی زۆر بە توڕییەوە وەڵامی ئەو رۆژنامەنوسەی دایەوە و ئاشكرایكرد كە دوای لەسەر تۆماردەكات، چونكە ئەو هەواڵانە دورن لە راستیەوە و ئەو بۆ ماوەی سێ ساڵی دیكە گرێبەستی لەگەڵ ئینتەر میلان هەیە و بە هەمو شێوەیەكیش پەیوەست دەبێت پێوەی و تا كۆتایی پرۆژكەی لەگەڵ نێراتزۆری بەردەوام دەبێت.
دوای بڵاوبونەوەیهەمو ئەو دەنگۆیانە ستیڤن چانگی سەرۆكی یانەی ئینتەر میلان پەیوەندی بە كۆنتیەوە كردوە بە بێ ئەوەی باس لە رۆیشتنی ئەو راهێنەرە بكەن و پلانیان بۆ مێركاتۆی هاوینە داناوە.
تەواوی ئەم دەنگۆیانە دوای ئەوە دروست بونكە كۆنتی رەخنەی لەبرپرسانی یانەكەی گرت بەوەی كە لە توانای یاریزانەكانی كەم دەكەنەوە و بە بێ بایەخ سەیری دەكەن، لە كاتێكدا ئەوان ئەنجامێكی باشیان لە یارییەكانی ئەم وەرزەی خولی ئیتاڵی بەدەستهێناوە.
بڕیارە سبەی لە قۆناغی 16ی خولی یوروپا لیگ  یانەی ئینتەر میلان ڕوبەڕوی یانەی خێتافی ببێتەوە.

 

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved