نیشانەکانی پیری لەگەڵ زیادبونی تەمەن نیشانەکانی وەکو چرچبونی روخسار و پیربونی پێست دەردەکەون، هەندێک کاتیش ئەو ئاماژانە پێش تەمەنی پیری و لە تەمەنێکی کەمەوە دەردەکەون و هۆکارەکەشی پەیوەندی بە شێوازی ژیانەوە هەیە. لەم بابەتەدا چەن خاڵ دەخەینە روو کە نیشانەی ئەوەیە بە زوویی پیر دەبیت. *زۆر دەچیتە بەردەمی تیشکی خۆر بێئەوەی دژە خۆر بەکاربهێنیت. *پێستت وشکە و زو زو توشی خرو دەبێت. *بەردەوام سترێس و دڵەراوکێت هەیە، بە بچوکترین شت نیگەران دەبیت. *چەند کەسێکی خێزانەکەت بەزویی نیشانەکانی پیرییان تێدا دەردەکەوێت. *بەردەوام جگەرە دەکێشیت یان لەگەڵ کەسی جگەرەکێش دەژیت. *سیستمی خۆراکیت تەندروست نییە، ئالودەی خواردنی شیرینیت. *بەڕێژەیەکی زۆر ماددەی کافایین یان ماددەی کحولی دەخۆیتەوە.
سەرچاوە: healthline
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure