4/8/2020 04:16 PM

لە مامەڵەکەی TikTokـدا ئەمریکا پشکی خۆی دەوێت

بە هۆی ئەوەی حکومەتی ئەمریکا هەلی بۆ مامەڵەی کڕینی ئاپڵیکەیشنی TikTok بۆ کۆمپانیا ئەمریکییەکان رەخساندووە، دۆناڵد ترەمپ بەشوێن پشکی خۆیەتی لەم مامەڵەیەدا.
بەرپرسانی ئەمریکی دەڵێن ئەپڵیکەیشنی چینیی TikTok لەگەڵ حکومەتی چین لە پەیوەندیدایە و بەکارهێنانی ئەم تۆڕە کۆمەڵایەتییە لە ئەمریکا هەڕەشەیەکی ئەمنییە بۆ ئەم وڵاتە. هەر بۆیە سەرۆک ئەمریکا رایگەیاندبوو کە بەتەمایە بەکارهێنانی ئەم ئەپڵیکەیشنە لە وڵاتەکەی قەدەغە بکات.
ئێستا دۆناڵد ترەمپ رێگەی داوە بە کۆمپانیا ئەمریکییەکان بۆ نموونە مایکرۆسۆفت کە تا 15 سیپتامبەر ئەم ئاپڵیکەیشنە کە تایبەتە بە بڵاوکردنەوەی گرتەی ڤیدیۆیی، بکڕن. ترەمپ رۆژی رابردوو لە کۆشکی سپی گوتی: "بەهۆی ئەمنی ناکرێ رێگەی بدەین وڵاتی چین ئەم ئاپڵیکەیشنە کۆنتڕۆڵ بکات. بە بۆچوونی من وا باشترە لەجیاتی 30٪ـی پشکەکانی ئەم ئاپڵیکەیشنە، هەمووی بکڕین."
سەرۆکی ئەمریکا لە درێژەی گوتەکانیدا ئاماژەی دا کە لەو رووەوە کە کڕینی ئەم ئاپڵیکەیشنە بە واتای رەوانەکردنی پارە بۆ چینە، ئەمریکا دەبێ لە بری ئەم مامەڵەیە پارەیەک وەربگرێت. ترەمپ هەروەها گوتی: "حکومەتی ئەمریکا دەبێ بۆ ئەنجامدانی ئەم مامەڵەیە پارەیەک وەربگرێت؛ چونکە بە بێ یارمەتی حکومەت ئەوان هیچیان نییە."
لەم دۆخەدا هێشتا دیار نییە کە چ کۆمپانیایەک TikTok دەکڕێت و دیار نییە چارەنووسی ئەم ئاپڵیکەیشنە چینییە لە ئەمریکا چی بەسەر دێت.

 

سەرچاوە: VOX

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved