5/8/2020 01:51 PM

ژن بە گوێ و پیاو بە چاو

تێڕوانینی پیاوان و خانمان زۆر جیاوازە لەیەکتر، ئەمەش وادەکات کاردانەوی جیاوازیان هەبێت کاتێک دەکەونە داوی خۆشەویستییەوە، هەر یەکەیان بە شێوەیەکی جیاواز بەرامبەرەکەی هەڵدەبژێرێت. بەپێی کۆمەڵێک توێژینەوە، پیاوان پێش هەمو شتێک تەماشای شێوەی خانمان دەکەن، پاشان گرنگی بە کەسایەتی و شێوازی بیرکردنەوەی دەدەن، زیاتر لەسەر بنەمای شێوە خۆشەویستی ژیانیان هەڵدەبژێرن.
بەپێی هەمان سەرچاوە، خانمان کەمتر بایەخ بە جوانی دەدەن، کاتێک کەسێک بۆ ژیانیان هەڵدەبژێرن سەرەتا تەماشای شێوازی رەفتار و هه‌ڵسوکەوتی دەکەن، بەوشێوەیە بڕیار لەسەر کەسەکە دەدەن.
توێژەران باس لەوەش دەکەن خانمان ژیرترن بۆ هەڵبژاردنی خۆشەویستی ژیانیان، چونکە بەوردی بیری لێدەکەنەوە، بەڵام پیاوان خێراتر بڕیار دەدەن، ئەمەش زۆر کات وادەکات پەیوەندییەکی سەرکەوتویان نەبێت.

 

سەرچاوە: idiva

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved