5/8/2020 01:56 PM

بەم جۆرە لە خۆشەویستیدا شکەست ناهێنیت

هەندێک کات ئەو کەسانەی دەکەونە داوی خۆشەویستییەوە کۆتایی پەیوەندییەکەیان بە دڵشکان کۆتایی دێت، کە ئەمەش کاریگەری لەسەر باری دەرونییان جێدەهێڵێت بۆ ماوەیەکی زۆر، بۆئەوەی توشی ئەم گرفتە نەبیت کاتێک دەکەویتە داوی خۆشەویستییەوە ئەم چەند هەڵەیە ئەنجام مەدە.

خەیاڵکردنەوە

هەمیشە راستیەکان وەکوو خۆی ببینە لە پەیوەندی خۆشەویستیدا، دوربکەوەرەوە لە خەیاڵکردنەوە دەربارەی داهاتو تا ئەو کاتەی دڵنیادەبیت لە رودانی ئەو شتانەی بیریلێدەکەیتەوە.


قوربانی مەدە

لەسەرەتای پەیوەندی خۆشەویستیدا بەخێرایی قوربانی بۆ خۆشەویستەکەت مەدە و هەمو شتێک قبوڵ مەکە، چونکە ئەمە کاریگەری نەرێنیت لەسەر جێدەهێڵێت ئەگەر پەیوەندیەکەتان کۆتایی بێت.


دەربڕینی خۆشەویستی بۆ هەمیشە

پێویستە بزانیت کە دەربڕینی خۆشەویستی هەمیشە وەکو سەرەتا نابێت، بۆیە کە سەرەتا پەیوەندی دروست دەکەیت چاوەڕێ مەکە بۆ هەمیشە بەو شێوازە بمێنیتەوە.


پەیوەستبون بە بەرامبەرەوە

کاتێک کەسێکت خۆشدەوێت بە تەواوی خۆت پەیوەست مەکە پێوەی لەسەرەتاوە، باشترە لێیدڵنیابیتەوە سەرەتا، چونکە ئاسان نییە کەسێک لەبیربکەیت کە پێوەی پەیوەست بویت.

سەرچاوە: addictedtolovepodcast

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved