به‌وهۆیه‌ی له وه‌رزی هاویندا پله‌ی گه‌رمی كه‌شوهه‌وا به‌رزده‌بێته‌وه، بۆنی جه‌سته‌ش له‌گه‌ڵ گۆڕانكاری وه‌رزه‌كاندا ده‌گۆڕێت، ئه‌و بۆنانه‌ی له وه‌رزی زستاندا به‌كاریده‌هێنیت له وه‌رزی هاویندا زۆر خه‌سته، بۆیه گرنگه له هه‌موو وه‌رزێكدا جۆره بۆنێك به‌كاربهێنیت كه له‌گه‌ڵ بۆنی جه‌سته‌ت بگونجێت و بۆنت خۆشبكات. به‌وپێیه‌ی ئه‌و بۆنانه‌ی له وه‌رزی زستاندا به‌كاریده‌هێنیت خه‌سته‌و دروستكراوه له به‌هارات و كه‌ره‌سته‌ی جۆراوجۆر، به‌ڵام له وه‌رزی هاویندا به‌وجۆره بۆنانه مرۆڤ هه‌ستی له‌گه‌ڵ تێكده‌چێت. له وه‌رزی هاویندا گرنگه بۆنی ساده‌و فێنك به‌كاربهێنیت بۆ ئه‌وه‌ی بۆنت خۆشبێت و له‌گه‌ڵ بۆنی جه‌سته‌ت تێكه‌ڵ نه‌بێت> ئه‌و بۆنانه‌ی له وه‌رزی هاویندا گرنگی پێده‌ده‌یت له گوڵ و میوه دروستده‌كرێن، جگه له‌وه‌ی كه گوڵ و میوه په‌یوه‌ندی به وه‌رزی هاوینه‌وه هه‌یه، هه‌روه‌ها بۆنێكی ساده‌و فێنكیان له‌خۆگرتووه كه ئه‌وه‌ش له وه‌رزی هاویندا بۆنی جه‌سته‌ی مرۆڤ خۆشده‌كات. خاك – س/ ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure