6/8/2020 04:46 PM

تویتەر و فەیسبووک پۆستەکەی ترەمپیان سڕییەوە

رۆژی رابردوو کۆمپانیای فەیسبووک یەکێک لە پۆستەکانی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکای لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکەی خۆی سڕییەوە. ئەم کۆمپانیایە دەڵێ ئەو پۆستەی کە ترەمپ لە تویتەر و فەیسبووکدا بڵاوی کردووەتەوە، یاسای پەیوەندیدار بە بڵاوکردنەوەی هەواڵی ساختەی سەبارەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای پێشێل کردووە.
ئەم پۆستە بریتییە لە ڤیدیۆی وتووێژێک لە بەرنامەی تەلەفیزیۆنی "Fox and Frends" کە لەوێدا دەگوترێ ڤایرۆسی کۆرۆنا هیچ مەترسییەکی بۆ مناڵان نییە.
بە گوتەی وتەبێژی فەیسبووک لە گرتە ڤیدیۆییەدا دەگوترێ کە بەشێک لە کەسەکان لە بەرامبەر ئەم ڤایرۆسەدا ئەمنیەتیان هەیە. ئەم بابەتە هەواڵێکی ساختەی مەترسیدارە و یاساکانی فەیسبووک سەبارەت بە بڵاوکردنەوەی هەواڵی ساختەی پەیوەندیدار بە کۆڤیدـ19ـی پێشێل دەکات.
ئەم پۆستەی ترەمپ لە فەیسبووک لە هەژماری بەکارهێنەری کەمپینی هەڵبژاردنی @TeamTrumpـیش بڵاو کراوەتەوە و کۆمپانیای تویتەریش ئەم پۆستەی بە هۆی یاسایەکی لەو چەشنەوە سڕیوەتەوە. هەروەها هەلی دانانی پۆست لەم لاپەڕەیە راگیراوە و بە گوتەی وتەبێژی تویتەر تا ئەو کاتەی ئەم پۆستە نەسڕدرێتەوە، ئەم دۆخە درێژەی هەیە.

 

سەرچاوە: independent

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved