6/8/2020 05:04 PM

بەم هۆکارانە مەکیاجەکەت پاک بکەرەوە

بەگشتی خانمان  ئارەزوی مەکیاج کردن دەکەن و بە بەردەمانی بەکاردەهێنن. ئەمەش بەدەر نییە لە کۆمەڵێک زیان بۆ پێست، بەتایبەتی ئەگەر بۆماوەیەکی زۆر لێنەکرێتەوە. پێکهاتەی زۆرینەی ئەو مەوادەی مەکیاجی پێ ئەکرێت کۆمەڵێک مادەی کیماوین کە زۆرینەیان زیانی تەندوستیان هەیە بۆ مرۆڤ، بەتایبەت بۆ پێست. لەدرێژەدا مەترسییەکانی پاک نەکردنەوەی مەکیاج دەخرێتە روو.

*بەهۆی ئەوەی مەکیاج لە مادەی کیماوی دروستکراوە، زیانی بۆ پێست هەیە و دەبێتە هۆی داخستنی کونیلەکانی روخسار و رێگری دەکات لە هەناسەدانی پێست.
*دەبێتە هۆی دروستبونی خاڵی رەش، زیپکە و پیربونی پێست.
*هۆکارە بۆ هەوکردنی چاو، توشی هەستاری و سوربونەوەی دەکات.
*هۆکارە بۆ زو چرچبون و پیربونی پێست، چونکە رێگری دەکات لەوەی خانەکانی پێست خۆیان نوێ بکەنەوە.
*پێست زبر دەکات و هەندێک کات دەبێتە هۆی گەورەبونی کونیلەکان.

 

سەرچاوە: frendsbeauty

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved