6/8/2020 05:05 PM

گرێبەستە ناکامەکانی یانەکانی ئەوروپا

یانە گەورەكانی ئەوروپا بۆ خۆئامادەكردنیان بۆ یارییەكانی وەرزی رابردو چەندین گرێبەستێی گەورەیان ئەنجامدا، لە پێناو ركابەری كردن بۆ بەدەستهێنانی نازناوەكان، كە تێیدا چەند گرێبەستێكی ئەو یانانە سەركەوتو نەبون و ئەو یاریزانانە نەیانتوانیوە ئەو ئاستە پێشكەش بكەن كە چاوەڕێ دەكرا لێیان.

گرنگترین ئەو پێنج گرێبەستەی كە شكستیان هێناوە بەم شێوەیەیە:

ئەنتۆنیۆ گریزمان..
گریزمان لە یەكەم وەرزی یاریكردنی نەیتوانیوە ئاستی ڕاستەقینەی خۆی پێشكەش بكات و بە هەمان ئەو ئاستە دەرنەكەوتوە كە لە یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید پێشكەشی كرد، ئەمە لە كاتێكدایە كە یانەی بەرشەلۆنە 120 ملیۆن یۆرۆی بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە تەرخان كرد، بەڵام ئەو یاریزانە تەنها 9 گۆڵی لە لا لیگا بۆ یانەكەی تۆماركرد.

مارتین برایتوەیت..

ئەم یاریزانە لە گواستنەوەی زستانەدا روی لە یانەی بەرشەلۆنە كرد، بەڵام تا ئێستاش نەیتوانیوە بونی خۆی لە یانەكەی بسەلمێنێت و بەرشەلۆنەش دەیەوێت لە مێركاتۆی هاوینەدا بەڕێیبكات.

لۆكا یۆڤیچ..
ئەم یاریزانە لە خولی ئەڵمانی گۆڵكارێكی بە توانا بو، ئەمەش بوە هۆی بایەخ پێدانی لە لایەن ڕیاڵ مەدریدەوە، پاش هاتنی بۆ یانەی شاهانە بەشداری 17 یاریی كرد لە لا لیگا، بەڵام تەنها دو گۆڵی تۆماركرد و ئاسیستێكیشی هەیە.

ئەدریان ڕابیۆ..

ئەم یاریزانە لە چەند ساڵی رابردو لەگەڵ پاریس بە ئاستێكی ناوازە دەركەوت، پاشان بە بێ بەرامبەر پەیوەندی بە یانەی یۆڤانتۆسەوە كرد، بەڵام تا ئێستاش نەیتوانیوە لەگەڵ ئەو یانەیەدا بە ئاستێكی بەرزەوە دەربكەوێت و ئەگەری زۆرە لە مێركاتۆی هاوینە ڕیزەكانی خانمە پیرەكە جێبهێڵێت.

ئۆدیۆن ئیگالۆ..

ئەم هێرشبەرە نەیجیریە لە یانەی شەنگەهای چینیەوە پەیوەندی بە یانەی مانچستەر یونایتد كرد لە گواستنەوەی زستانەدا، كە بەشداری 11 یاریی یانەكەی كردوە لە پریمەرلیگ نە هیچ گۆڵێكی تۆماركردوە نە ئاسیستی هەبوە بۆ هاوڕێكانی

 

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved