6/8/2020 11:26 PM

ئەڵمانیا.. لە فرۆکەخانە پشکنینی گەشتیاران دەکرێت

بەپێی بڕیارێکی "یەنس سبان"ی وەزیری تەندروستی ئەڵمانیا، لە ڕۆژی 8ی ئابی 2020 بەبێ چاوپۆشین هەموو ئەو گەشتیارانەی لەو ناوچانەوە دەگەڕێنەوە ناو ئەڵمانیا کە ڤایرۆسی کۆرۆنای تیادا لە هەڵکشاندایە، دەبێ تێستی ناچاریان بۆ بکرێت.

ئەم بڕیارەی وەزارەتی تەندروستی ئەڵمانیا بەشێکە لەو ڕێکارانەی بۆ ڕوبەڕووبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەڵمانیا پلانی بۆ داناوە لەکاتێکدا کە شەپۆلی دووەمی کۆرۆنا بەپێی سەرچاوە زانستیەکان دەستیپێکردووە.

بەپێی ئەو بڕیارە گەشتیاران پشکنینیان بۆ دەکرێ و دەبێ چاوەڕێی سەرەنجامەکەی بکەن و تێستەکانیش دوو ڕۆژ دەخایەنێت، وەزیری تەندروستی ئەڵمانیا درکانیشی ئەوەی دەکرێ دەستێوەردانە لە ئازادی تاکەکان بەلام لەگەڵ ئەوەشدا دەبێ ڕەچاوی بایەخی ئەم بڕیارە بکرێ چونکە ئازادی ئەوەش دەگەیەنێت کە تاکەکان ئیلتیزام و ڕەچاوی  سەلامەتی یەکتری بکەن لە ژیانی ڕۆژانەیانداو پارێزگاری لە تەندروستی یەکتر بکەن.

وەزیری تەندروستی پێیوایە ڕێنمایيەکان بۆ ئەوانەی لەڕێگەی زەمینی ئەو ناوچانەوە دەگەرێنەوە بۆ ئەڵمانیا کە مەترسی کۆرۆنای زۆرە دەبێ هاکەزایی تێستیان بکرێت و ئەوەی سەرپێچیش بکات بە 25000 يۆرۆ سزا ئەدرێت، ئەم سزایەش لە دەسەلاتی بەڕێوەبەرێتیە خۆجێیەتیەکاندا دەبێت. ئەوانەش کە لەو ناوچە مەترسیدارانە دەگەڕێنەوە دەبێ بۆ ماوەی دوو هەفتە خۆیان کەرەنتینە بکەن و لەماوەی دوو ڕۆژیشدا لە ئەنجامی پشکنینەکە ئاگاداردەکرێن.

لەمبارەیەوە پەیمانگەی ڕۆبەرت کوخ بەشێک لەو ولاتانەی دەستنیشانکردووە کە کۆرۆنا تیایدا لە هەڵکشاندایەو مەترسی زۆرە بۆ سەر ولاتانی تر لەوانە ئەمریکاو بەرزایل و لە یەکێتی ئەوروپاشدا پەیمانگەی روبەرت کوخ لۆکسمبۆرگ و ناوچەی ئەنتویرتی بەلجیکی و هەندێک لە ناوچەکانی باکوری ئیسپانیای بە ناوچەی مەترسیدار پۆلیني کردووە. ئەمە جگە لە چەند ولاتێکی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا لەوانە هەندێک هەرێمی کەنارەکانی تورکیا.

وەزیری تەندروستی ئەڵمانیا ئاماژە بەوەش ئەدات بەشێکی ئەوانەی کە بەرکەوتەی ئەو ڤایرۆسەن لەوانەن کە لە وڵاتانی ترەوە گەڕاونەتەوە ئەڵمانیا لەوانە ولاتانی بەڵقان و تورکیا ئەمەش لەکاتی هاتنەوەیاندا لە فرۆکەخانەکان دەرکەوتووە هەڵگری ڤایرۆسەکەن و توشبووەکانیش لەو ڕێگایانەوە تائێستا 2٪ی ئەو کەسانەشی گەڕاونەتەوە لە تێستەکانیاندا دەرکەوتووە کە کۆرۆنایان بووە.

خاك - شیهاب عوسمان / ئەڵمانیا
س: ZDF




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved